بەرهەم ساڵح کاندید فەرمی یەکێتیە

لە ناو یەکێتی دوو کاندید بۆ سەرۆک کۆمار هەیە

لڤین:

تا ئێستا دوو کەس لە ناو یەکێتی خۆیان بۆ سەرۆک کۆماری کاندید کردووە کە یەکیان بەرهەم ساڵحە کاندیدی فەرمی حزبەکەیە و ئەوی دیکەشیان لەتیف ڕەشید-ە. 

ئەمڕۆ پێش کۆتایی هاتنی وادەی وەرگرتنی پاڵێوراوان بۆ سەرۆک کۆمار هەریەکە لە به‌رهه‌م ساڵح بوەک كاندیدی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌ خۆی کاندید کردووە.

هاوکات هەر ئەمرۆ لەتیف ڕەشید، هاوسەری شاناز ئیبراهیم ئەحەمەد، خۆی بۆ هەمان پۆست کاندید کردووە، بەڵام کاندیدی فەرمی یەکێتی بۆ پۆستەکە بەرهەم ساڵحە.

پێشتریش ڕاگەیەندرابوو کە هەریەکە لە هۆشیار زێباری کاندید پارتی و حاکم رزگار وەک کاندیدی سەربەخۆ و خالید سدیق کاندیدی سەربەخۆ لە نەتەوەی کورد خۆیان کاندید کردووە ئەوە جگە لە 40 کەسی دیکە کە خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button