سێ موشەک ئاراستەی ناوچەی سەوز لە بەغداد کران

لڤین:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له به‌غداس رایگه‌یاند، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ڕێگه‌ی هێرشێكی موشه‌كیه‌وه ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداد كرایه ئامانج و سیستەمی بەرگری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق پوچەڵی کردەوە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی لە بەغداد ڕایگەیاند، له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی نادیاره‌وه، سێ موشه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداد كراون، له‌ڕێگه‌ی سیستمی دژه موشه‌كی جۆری سی – رام، به‌رله‌وه‌ی ئامانجه‌كه بپێكن پوچه‌ڵكراونه‌ته‌وه.
دوای ئه‌و هێرشه موشه‌كیه، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی لێدا و پێده‌چێت، موشه‌كه‌كانیش ئامانجیان باڵیۆزخانه‌كه بوبێت، به‌ڵام هیچ زه‌ره‌ر و زیانێكیان نه‌بوه.