کەمال ئەتروشی بەڵێنەکەی بۆ پارچەکردنی ئەوانەی لە وەزارەتەکەی گەندەڵی دەکەن دووبارە دەکاتەوە

لڤین:
وەزیری سامانە سروشتییەكانی حکومەتی هەرێمی كوردستان بەڵێنەکەی بۆ پارچەپارچەکردنی ئەوانەی لە وەزارەتەکەی گەندەڵی دەکەن دووبارە دەکاتەوە.
كەمال ئەتروشی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، زاخۆ ناوچەیەكی دەوڵەمەندە بە سامانی سروشتی و لەبەرئەوە فەرمانگەی كانزاكان لە زاخۆ دەكرێتەوە.
وتیشی”لەگەڵ كۆمپانیاكانی باسمان لە جێبەجێكردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری كردووە بۆ ئەو سنورانەی سامانی سروشتیان هەیە”.
ئاشكراشیكرد، هەرێمی كوردستان ڕۆژانە پێویستی بە نزیكەی 6 ملیۆن لیتر بەنزینە و ئەو بەنزینەی بڕیاربوو عێراق بینیرێت بەشی پێداویستییەكانی هەرێم ناكات.
وتیشی: بەهیچ شێوەیەك ڕێگا بە گەندەڵی نادەم لەنێو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و هەرگیز ڕێگاش نادەم یەك دینار بە ناحەق لە وەزارەتەكەم دەربچێت.