وێنە: ئەرشیف
لڤین:
بەرە بەیانی ئەمڕۆ هێزە ئەمنیەكانی هەولێر بۆ گرتنی لەشفرۆش لە سەر رێگای هەولێر – كەركوك لە شاری هەولێر هەڵدەكوتنە سەر چەند مۆتێل و نادی كلاپێک و منداڵی چەند بەرپرس و بازرگانێک کە لە شوێنەکەدا بوون ڕوبەڕوی هێزە ئەمنیەکان دەبنەوە.
لەو ئۆپەراسیۆنەی هێزە ئەمنیەکانی شارەکە، 80 کچە لەشفرۆش دەستگیرکراون کە عەرەب کورد و فارسیان لە نێودا بووە چەند کچە ۆدێلێکیشیان لە ناودا بووە، بە گوێرەی زانیاریەکان کچی خوار 18 ساڵیشیان لەنێودا بووە و بە سێ پاس ڕادەستی هێزی پۆلیس کراون.
ئەو کەسانەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستگیرکران لە کاتی ئاهەنگدا دەستگیرکراون کە پارەیەکی زۆریش دەستی بەسەرداگیراوە، باس لەوە دەکرێت شوێنەکەش خاوەنداری دەگەڕێتەوە بۆ بەرپرسێکی پارتی.
تا ئێستا هێزە ئەمنیەکان بە فەرمی هیچ لێدوانێکیان لەوبارەیەوە نەداوە بەڵآم لە نێویاندا چيند کچە مۆدێلێکی ناسراو لە هەرێمی کوردستاندا هەیە.
هێمن قادر، جێگری پارێزگاری ههولێر له لێدوانێكدا لەو بارەیەوە راگهیاند “لەماوەی رابردودا ئێمە وەک پارێزگای هەولێر بڕیارێکماندا و چەند خاڵێکمان داڕشت و بڵاویشمان کردەوە بۆ رایگشتی و میدیاکان، لەبڕیارەکەدا باسمان لەوەکردبو ناکرێت یانەکانی شەوانە وەک پێویست مامەڵە نەکەن لەگەڵ ئەو مۆڵەتەی کە هەیانە چونکە ئەگەر بەدەر لەو مۆڵەتە کاربکەن یان سەرپێچی بکەن لەڕوی تەندروستی، ئادابی گشتیی، ئەمنی و شارەوانییەوە روبەڕوی رێکاری یاسایی دەبنەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوی شەوی رابردو کراوە لەچوارچێوە جێبەجێکردنی رێنماییەکان و بڕیارەکانی لیژنەی ئەمنیدا بوە لەسنوری پارێزگای هەولێر، هەڵمەتەکەش بەردەوام دەبێت و هەمو ئەو شوێنانە دەگرێتەوە کە پێچەوانەی بڕیارەکانی پارێزگای هەولێر، بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی، رۆشنبیری، ئەمنی و هەمو شوێنە تایبەتمەندەکان مامەڵە دەکەن.
جێگری پارێزگاری ههولێر ئەوەشی خستەڕوو “هەر یانەیەکی شەوانە، هۆتێل و ریستۆرانتێک بەپێچەوانەی رێنماییەکان کاربکات، ئیجرائاتی پێویستی لەگەڵدا دەگیرێتەبەر هەر لە داخستنی و غەرامەکردنی شوێنەکە تا وەرگرتنی موڵەکەی، چونکە چاودێریکردنی ئەو شوێنانە ئەرکی ئێمەیە و رۆژانی داهاتوش ئیجرائاتی لەم جۆرانە لەگەڵ شوێنی دیکەش دەکرێت ئەگەر سەرپێچییان هەبێت”.