تا ئێستا 44 کەس بۆ سەرۆک کۆماری خۆیان کاندید کردووە

لڤین:
تا ئێستا زیاتر لە 40 كەس خۆیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كاندید كردووە، بەڵآم کاندیدی یەکێتی تا ئێستا دیاری نەکراوە.
ماڵپەڕی بەغدادلیەوم لە زاری سەرچاوەیەكی ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە بڵاویكردەوە، تا ئەمڕۆ 44 كەس بە فەرمی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندید كردووە.
سەرچاوەکەی ئەنجومەنی نوێنەران ئەوەشی خستەڕوو كە لە نێو كاندیدەكاندا ژمارەیەك ژن هەیە، بێ ئەوەی ژمارەیان ئاشكرا بكات.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە بە گوێرەی ڕێکار و بەرکەوتە پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ کورد دەبێت و لە ڕابردووشاد یەکێتی ئەو پۆستەی وەرگرتووە، بەڵام تا ئێستا ئەو حزبە کاندیدی خۆی بۆ ئەو پۆستە ڕانەگەیاندووە.