سەدر سورە لەسەر پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە

لڤین:
رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق یەكەم مژدەی حكومەتێكی نیشتمانی زۆرینەیە.
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێكدا لەتویتەر پیرۆزبایی لە محەمەد حەلبوسی،سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و جێگرەكانی كرد و رایگەیاند پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پەرلەمان مژدەی حكومەتی زۆرینەی نیشتمانییە.
راشیگەیاند ئەم هەنگاوە حكومەتێكی لێبەدی دێت كە سەروەری خاكی عێراق دەپارێزێـت و چاكسازی راستەقینە ئەنجامبدات.
سەدر راشیگەیاندوە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پەرلەمان هەنگاوی یەكەمی عێراقی دور لەپاشكۆیەتی و تائیفی وگەندەڵییە.