کاندیدێکی هەڵبژێراوی پارتی نهێنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئاشکراکرد

لڤین:
پاش هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق، جێگرى دوه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان کە لە پشکی پارتیە نهێنی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی ئاشکرا کرد.
له‌دواى هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان كه پێكدێن له (سه‌رۆك‌و جێگرى یه‌كه‌م‌و دوه‌مى )په‌رله‌مان، محه‌مەد حەلبوسى کۆتایى بەدانیشتنى یەکەمى پەرلەمانى عێراق هێناو دەرگاى خۆکاندیدکردنى بۆ سەرۆکى کۆمار کردەوە كه ماوه‌كه‌ى 15 ڕۆژه.
له‌لایه‌كى تریشه‌وه شاخەوان عەبدوڵڵا دواى ئه‌وه‌ى به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ بوو به‌جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌په‌یامێكدا ئاشكرایكرد، ” ئەوەی ئەمڕۆ ڕویدا ڕێککەوتنێکی سیاسی بوو، ھەم ئێمەو ھەمیش لایەنی بەرامبەرمان پابەندبوین پێوەی”.
لە بەشێکی تری په‌یامه‌كه‌ىدا جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان ئاشكرایكرد،” پێشوه‌خته پارتى ڕێكه‌وتنى بۆ هه‌موو ئه‌و پۆستانه كردوه كه هه‌م له‌په‌رله‌مان‌و هه‌میش له‌كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراق داوایكردوه‌و به‌نیازه ده‌ستیان بێنێت”.