هاوپەیمانیەکەی نەوەی نوێ بوونە دوو بەش

لڤین:

هاوپەیمانێتیەکەی نەوەی نوێ هەڵوەشاوەتەوە و دەنگی پەرلەمانتارەکانیان وەک یەک نییە، لە کاتی دەنگدان بۆ سەرۆکی نوێی پەرلەمان ئەوەش ئاشکرا بوو.

هاوپەیمانی لە پێناو خەڵکدا کە لە نێوان نەوەی نوێ و بزوتنەوەی ئیمتیداد و چەند پەرلەمانتارێکی سەرکەوتووی سەربەخۆ پێکهاتبوو ئەمڕۆ بەشداری دەنگدان بە سەرۆکی پەرلەمانیان کرد.

هەرچەندە پێشتر بانگەشەی ئەوە دەکرا کە ئەو هاوپەیمانێتیە دەنگ بە هیچ یەک لە سەرۆکایەتیەکانی عێراق نادات و دەبێتە ئۆپۆزسیۆن، بەڵام ئەمڕۆ بەشداریان کرد.

بە گوێرەی لێکدانەوەکانی ئەنجامی دەنگدان بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان کە 228 پەرلەمانتار تیایدا بەشدار بوون 200 دەنگ بۆ محەمەد حەلبوسی بوو، 14 دەنگ بۆ مەحمود مەشهەدانی، 14 دەنگیش پوچەڵ بوو.

هاوپەیمانی لە پێناوی خەڵک سەرەتا ویان ژمارەمان 28 پەرلەمانتارە کە لە پەرلەمانتارانی ئیمتیداد و نەوەی نوێ و ژمارەیەک پەرلەمانتاری سەربەخۆ پێکهاتووە، بەڵام ئەمڕۆ 14 دەنگ پوچەڵ بوو.

بە گوێرەی لێکدانەوەکان ئەگەر لەو ژمارە پەرلەمانتارە کە خۆیان ڕایانگەیاند، تەنها 14 پەرلەمانتاریان دەنگیان پوچەڵ بووە ئەوانی دیکە بەشداریان لە هەلبژاردنی سەرۆکایەتیەکان کردووە.

ئەگەرێکی دیکە ئەوەیە کە ئەو پەرلەمانتارانەی هاوپەیمانێتیەکە بونەتە دوو بەرە و بەشێکیان پابەند نەبوون بە بڕیاری هاوپەیمانێتیەکەوە، یان دەنگیان داوە یان لە دەرەوەی دانیشتنەکە بوون.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە همداد شاهین پێشتر بە دەنگی ئەمریکای وتبوو: لە ئێستادا ئێمە ئۆپۆزسیۆنین، لە داهاتوودا بێ هیچ دوو دڵییەک خواستی ئەوەمان هەیە و کار بۆ ئەوە دەکەین بەشێک لە جومگە سەرەکیەکانی دەسەڵات لە عێراق بگرینە دەست لەگەڵ ئەو گروپ و لایەنانەی کە نوێنەری راستەقینەی شەقامی عێراقن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button