حاکم زاملی بە جێگری یەکەمی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا

لڤین:
حاكم زاملی، بە جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا و لە کاندیدی بزوتنەوەی ئیمتیداد حەمید شبلاوی تەها 34 دەگی بدەست هێنا.
دوای هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەنگدان بۆ جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان ئەنجامدرا و هەریەکە لە حاکم زاملی و حەمید شبلاوی کاندید بوون.
بە گوێرەی ئەنجامەکانی دەنگدان حاکم زاملی، 182 دەنگی بەدەستهێنا و بە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرا و حەمید شبلاوی 34 دەنگی بەدەست هێنا.