بافڵ تاڵەبانی دوای هەڵبژاردنی پەیامێکی ئاراستەی محەمەد حەلبوسی کرد

لڤین:
هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی هەرچەندە پەرلەمانتارانی حزبەکەی بەشداری دەنگدانیان نەکرد،بەڵآم پیرۆزبایی لە محەمەد حەلبوسی کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی پەرلەمان.
بافڵ تاڵەبانی لە پەیامێکدا بۆ محەمەد حەلبوسی دەڵێت، پیرۆزبایتان لێدەکەم. ھیوادارم لەم ئەرکە نیشتمانیی و چارەنووسسازەدا بۆ قۆناغی ئەمڕۆی عێراق سەرکەوتووبن و لەسەر دەستی ئێوە و خەمخۆرانی عێراقی فیدڕاڵ، پەیوەندی باشتر لەنێوان دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن بنیادبنرێت.
دەقی پەیامەکە:
بەڕێز محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
بەبۆنەی ھەڵبژاردنەوەتان بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەدەستھێنانی متمانەی زۆرینەی پەرلەمانتاران، گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەم. ھیوادارم لەم ئەرکە نیشتمانیی و چارەنووسسازەدا بۆ قۆناغی ئەمڕۆی عێراق سەرکەوتووبن و لەسەر دەستی ئێوە و خەمخۆرانی عێراقی فیدڕاڵ، پەیوەندی باشتر لەنێوان دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن بنیادبنرێت، لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری گەل و وڵات و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و ریشەکێشکردنی گەندەڵی. کە ئەمە ئامانجێکی باڵایە و ئەبێت ھەموومان پێکەوە ھاوکاربین و لە پێناویدا خەبات بکەین.
ھەر شاد سەربەرز و سەرکەوتووبن.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی