لە کۆتایدا دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد

لڤین: 
كه‌مێك پێش ئێستا و دوای چەند جارێک لە دواخستنی دانیشتنی خولی پێنجه‌می ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق به‌ خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێكی قورئانی پیرۆز ده‌ستیپێكرد.
هەرچەندە بڕیاربوو دانیشتنی یەکەمی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ دەستپێبکات، بەڵام دواخرا بۆ 12ی نیوەڕۆ و دواتر خرایە 12.30 خولەک و دواتر دواختا بۆ کاتژمێر ی پاشنیوەڕۆ و لە کۆتایدا خرایە کاتژمێر چوار.
دوای چونەژورەوەی ئەندامنای پەرلەمان دەست دەکرێت بە دانیشتنەکە و لە ئێستاشدا بەشێک لە فراکسیۆنەان چونەتە هۆڵی پەرلەمان و ژمارەیەکی دیکەی پەرلەمانتاران لە دەرەوەی هۆڵيکەن.
دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان لەلایەن بەتەمەنترین ئەندامی پەرلەمانەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و تایبه‌ته‌ به‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگره‌كانی و دوای متمانه‌ پێدانیان سوێندی یاسایی ده‌خۆن و دواتریش پەرلەمانتاران سوێندی یاسایی دەخۆن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button