ساڵی ڕابردوو ٧ کرێکار لە شوێنی کارەکانیان گیانیان لەدەستداوە

لڤین:
لقى سلێمانى سەندیکاى کرێکارانى کوردستان ڕایگەیاند، لە ساڵى ڕابردوودا ١٧ کرێکار لە شوێنى کارەکانیان گیانیان لەدەستداوە و ١٠ کرێکارى دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنیدا، چالاک ڕەئوف، سەرۆکی لقی سلێمانى سەندیکاى کرێکارانی کوردستان ئاماری گیانلەدەستدان و برینداربونی کرێکارانی لەکاتى کارکردندا لەماوەى ساڵى ڕابردوودا خستەڕوو وتی: ساڵی ڕابردوو ١٧ کرێکار لە شوێنى کارەکانیان گیانیان لەدەستداوە و ١٠ کرێکارى دیکەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، ٦٣% ى کرێکارانی سنوری پارێزگای سلێمانی گرێبەستی کاریان نیە، ئەوانەشی گرێبەستیان هەیە یاسایی نییە و ڕێژەى ٤٢% ى کرێکاران دەستەبەری کۆمەڵایەتیان بۆ نەکراوە و ئەوانەشی بۆیان کراوە بیمەی تەندروستیان نییە.
ئاماژە بۆ ئەوەش کرابوو: ٤٥% ى خاوەن کارەکان مۆڵەتی کارکردنیان نیە، یان مۆڵەتەکەیان بەسەرچووە و لە ٧٠% ى کرێکارانیش ئەندامى سەندیکا نین.