چوار کەس لە کاتی هەڵدانەوەی گردێکی شوێنەواری دەستگیرکران

ئاسایشی شارەزوور چوار تۆمەتباری دەستگیر كرد کە کاریا لە گردێکی شوینەواریدا کردنوو ئامێرێکی دۆزینەوەی شوێنەواریشیان دەستبەسەداگرت.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور بڵاوی کردەوە، بۆ نەهێشتنی دیاردەی دەرهێنان و بازرگانی كردن بە شوێنەوارە دێرینەكانەوە شەوی (4/1/2022) بەفەرمانی دادوەر و بە پێی ماددەی (63) ی شوێنەوار هێزەكانمان توانیان چوار تۆمەتبار دەستگیر بكەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە تۆمەتبارەکان بەناوەكانی (د . ج . ع) و (پ . ع . م) و (د . م . أ) و (هـ . ن . م) لەكاتی هەڵكەندنی گردێكی شوێنەواری لە یەكێك لە ناوچە شوێنەواریەكانی شارەزوور بەمەبەستی دەرهێنانی شوێنەوار.
ئەوەشخراوەتەڕوو، دوای لێكۆلینەوە تۆمەتباران دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە و لە نێو ماڵی یەكێك لە تۆمەتبارەكانیشدا و دەستبەسەر جیازێكی دۆزینەوەی شوێنەواردا گیرا و دۆسیەی لێكۆڵینەوە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەی زیاتریش بەردەوامە.