سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتنە نەخۆشخانە

لڤین:
تەندروستی مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی تەمەن تێکچوو بە هۆیەوە رەوانەی نەخۆشخانە کرا و سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی نەخۆشخانەیان کرد.
بەهۆی کێشەی نێوان فراکسیۆنی چوارچێوەی هاوئاهەنگی و فراکسیۆنی سەدر دانیشتنی پەرلەمان راگیراوە، کێشەکەش لەسەر راگەیاندنی فراکسیۆنی گەورە بوو لەلایەن چوارچێوەی هاوئاهەنگییەوە کە 88 پەرلەمانتارن، ئەوەش لە کاتێکدایە کە ژمارەی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر 73 پەرلەمانتارن.
لەکاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دۆخی تەندروستیی مەشهەدانی تێکچوو، ئەگەر ناوبراو نەگەڕایەوە بۆ بەڕێوەبردنی دانیشتنەکە، لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکە عامر فایز سەرۆکایەتیی دەکات، چونکە دوای مەشهەدانی ئەو بەتەمەنترین پەرلەمانتارە.
بە گوێرەی میدیاکانی عێراقیش سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی چوونەتە نەخۆشخانە بۆ ئەوەی لە دۆخی مەشهەدانی دڵنیا ببنەوە.