بەرشەلۆنە شارێکی زیرەک

لڤین: 

بەرشەلۆنە شارێکی کەنارئاویە و پایتەختی هەرێمی کەتەلۆنیای ئیسپانیایە، هەمووان بەهۆی یانەی وەرزشی بەرشەلۆنەوە دەیناسن، بەڵام بەرشەلۆنە زۆر زیاترە لەوەی تەنها بە یانەکەی بناسرێت.

شارێکە لەرووی تەکنەلۆجیای زیرەکەوە پێشەنگە لە جیهاندا و لە ئاستی لەندەن و سەنگافورەو تۆکیۆ و هۆنگ کۆنگدایە، داتای گەورەی تەکنەلۆجی و زیرەکی دەستکرد بەکاردەهێنێت، لە پێناو باشتر بوونی کار لە شارەکەدا.

شۆڕشی زیرەککردنی بەرشەلۆنە

دوای ئەو قەیرانە ئابوریەی لە ساڵی 2008دا ڕوویدا بارودۆخی ئیسپانیا زۆر خراپ بوو، ئابوری بە ڕێژەی ٪4  دابەزینی بە خۆیەوە بینی، حکومەت لە ڕزگارکردنی کەرتە ئابووریەکانی شکستیهێنا، هەموو کەرتەکانی ئابووری تووشی داڕمان بوو، ئیسپانیا ناچار بوو بە بڕی 100 ملیار یۆرۆ قەرز بکات، تا بتوانێت بارودۆخی ئابووری خۆی باشتر بکاتەوە.

دوای ئەوە لە ماوەیەکی کورتدا، بەدیاریکراوی لە ساڵی 2012، پارێزگاری بەرشەلۆنەی ئەوکاتە (خافییر تریاس) دەستی کرد بە گۆرینی شارەکە بۆ شارێکی زیرەک، دەستیان کرد بە بنیادنانی بەرشەلۆنەی زیرەک، ئەم پڕۆژەیە توانی گۆڕانکاری باش بکات لە ئابووری ئەو شارەدا.

بەکاربردنی وزەی لە سیستەمی روناکیدا بۆ لە ٪30 کەمکردەوە، کە ساڵانە بڕی 73 ملیۆن دۆلاری گێڕایەوە.

بەکاربردنی ئاوی بە ڕێژەی ٪25 کەمکردەوە، ساڵانە نیو ملیۆن دۆلاری قازانج کرد.

بە هۆی گۆڕینی سیستەمی پارککردنی ئۆتۆمبێل 50 ملیۆن دۆلاریقازانج کرد و 47 هەزار هەلی کاری نوێی بۆ هاوڵاتیان دەستەبەر کرد.

ساڵی 2012 لە ڕووی داهێنانەوە لە پلەی 50 بوو لە ئاستی جیهاندا، ساڵی 2016 لە پلەی 13ی گرت لە ئاستی جیهان و پلەی پێنجەم لەسەر ئاستی ئەوروپای وەرگرت، ئێستا لە بەڕێوەبردنی کاردا دوای لەندەن و بەرلین دێت لە ئاستی ئەوروپادا.

ئینتەرنێتی شتەکان

ئەم سیستەمە کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ئامێرانەیە کە ڕۆژانە بەکاریان دەهێنین لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە، ئەوانەش تەلەفیزیۆن و سەلاجە و سیستەمی ڕوناککردنەوە و ڕوناککردنەوەی شەقامەکان و سەبەتەی زبڵ و پارککردنی ئۆتۆمبێلەکان و کامێرای چاودێری و هتد..

سەبەتەکانی زبڵ لە بەرشەلۆنە هەستەوەریان لێبەستراوە لەڕێگەیەوە دەزانیت کە سندوقەکە پڕ بووە یاخود بە تاڵە، ئەم داتایانە ڕۆژانە بەکاردێت بۆ دیاریکردنی ڕێگەی ڕشتنی ئۆتۆمبێلی زبڵ کۆکردنەوە لەبری ئەوەی بە هەموو شارەکەدا تێپەڕ ببێت تەنها بۆ ئەو شوێنانە دەچێت کە زبڵەکان پڕبوون ئەمەش کاتێکی باشیان بۆ دەگەڕێنێتەوە.

سیستمی پاسکیلی هاوبەش بەکاردەهێنرێت، شەش هەزار و 300 پاسکیلی کارەبایی هاوبەش هەیە، لەم سیستمەدا دەتوانیت لە هەر وێستگەیەکی پاسکیلی هاوبەش بتەوێت پاسکیل بەکار بهێنیت، کە ژمارەی وێستگەکان دەگاتە 500 وێستگە و بەرنامەیەکی تایبەت بەم سیستمە لە مۆبایلەکەتدا هەیە و دەتوانیت بەکاری بهێنیت بۆ دیاریکردنی نزیکترین وێستگە لێتەوە.

هاوڵاتیان دەتوانن سیستەمی زیرەک بەکار بهێنن بۆ بەکارهێنانی پاس و دیاریکردنی وێستگەکان و باشترین رێگە، ئەوەش لە رێی ئینتەرنێتەوە کە لە شارەکەدا بڵاو بووتەوە و بە شێوەی فری هەیە.

٪15 ئۆتۆمبێلی تایبەت بەکاردەهێنن

٪34.2 گواستەوە گشتیەکان بەکاردەهێنن

٪50ی هاوڵاتیان بە پیادەڕەوی و پاسکیل هاتووچۆ دەکەن

لە دووری هەر 100 مەترێک شەبەکەی ئینتەرنێتی بێبەرامبەر دانراوە

بۆ رێگریکردن لە دروست نەبوونی قەرەباڵغی هەر شۆفێرێک لە رێگەی ئامێرە زیرەکەکانەوە دەتوانێت نزیکترین شوێن بۆ پارککردنی ئۆتۆمبێلەکەی بزانێت و لەگەڵ دیاریکردنی کورتترین ڕێگە بۆ گەشتن بە شوێنی مەبەست.

گڵۆپە ڕوناککەرەوەکانی ناو شەقامەکان حاسەیان لێبەستراوە و لەوکاتانەدا دادەگیرسێن کە کەسەکە لە نزیکیەوە بێت بەمەش بڕێکی ئیجگار زۆر لە بەکارهێنانی ووزە کەمدەکرێتەوە. ئەم ڕووناککەرەوانە هەستەوەریان لێبەستراوە لە ڕێگەیەوە ڕێژەی شێ لە هەوادا دیاری دەکرێت و بەپێی ئەو ڕێژەیە ئاوی باخچەکان دەدرێت بەمەش پارێزگاری لە بەفیرۆدانی ئاودەکەن.

خەڵکەکەی بە تەواوی دەتوانن هەموو داتاکانی بەکاربردنەکانیان لە ڕێی ئینتەرنێتەوە چاودێری بکەن، بەوەش بووەتە شارێک کە کەمترین رێژەی کاغەز بەکاربهێنێت.

ئێستا لە نێو وڵاتانی ناوچەکەدا هەریەکە لە ئیمارات و سعودیە دەستیان بەم پڕۆژەیە کردووە و بڕیارە لە ساڵانی داهاتوودا ئەنجام بەدەست بهێنن.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button