کاروانێکی پێداویستی سەربازیی ھێزەکانی ھاوپەیمانان گەیەنرایە ڕۆژئاوای کوردستان

لڤین:
ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش کاروانێکی پێداویستی سەربازییان گەیاندووەتە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی لە ڕۆژئاوای کوردستان.
بە گوێرەی زانیاریەکانی ڕێکخراوەکە کاروانەکە چەندین کەلوپەل و پێداویستی سەربازی تێدایە و لە خۆرھەڵاتی دێرەزوور جێگیرکراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە تا ئێستا ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە ڕۆژئاوای کوردستان ماونەتەوە بۆ درێژەدان بە جەنگی دژ بە تیرۆریستانی داعش لە پێناو بنبڕکردنی تیرۆر و مەترسییەکانی.