حەشدی شەعبی داوای لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر پێشمەرگە دەکات

لڤین:
ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند، سه‌ركۆنه‌ی هێرشه موشه‌كیه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن و داواشده‌كه‌ن، لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له له‌و روداوه بكرێت.
ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه “به‌توندترین شێوه سه‌ركۆنه‌ی به‌ئامانجگرتنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌ی پردێ ده‌كه‌ین”.
جه‌ختیشده‌كاتەوە هه‌ر هێرشێك بۆسه‌ر هه‌ر هێزێكی عێراق، به‌مانای به‌ئامانجگرتنی حه‌شدی شه‌عبیه و داواشی له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردوه، لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له له‌و روداوه بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی بزانرێـت كێ ئه‌و هێرشه ترسنۆكانه‌یه‌ی ئه‌نجامداوه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك موشه‌كی كاتیۆشا، له رۆژھه‌ڵات و باشوری ناحیه‌ی پردێ (ئاڵتون كۆپری) به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ئاراسته‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كران، ھیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێ نه‌كه‌وتوه‌ته‌وه و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه كردوه.