مێرسیدێس، نوێترین ئۆتۆمبێلی کارەبایی نمایشدەکات

لڤین:
کۆمپانیای مێرسیدێس بێنز کۆمپانیای زەبەلاحی ئۆتۆمبێلی ئەڵمانی، بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی VISION EQXX کە بە یەک بارگاویکردنەوە، توانای بڕینی 1000 کیلۆمەتری لە کاتژمێرێکدا هەیە نمایش دەکات. 
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەکرد لە 100 کیلۆمەتردا 10 کیلۆوات کارەبا بەکاردەهێنێت، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئۆتۆمبێلی Model S 60 لە 100 کیلۆمەتردا 18.1 کیلۆوات کارەبا بەکاردەهێنێت.
کۆمپانیای مێرسیدێس بێنز لە ساڵی 2021ـدا هەشت دامەزراوەی دروستکردنی کارەبای ئۆتۆمبێلی بنیاتناوە و راشیگەیاندووە، دوای 2025 گشت بەرهەمەکانی دەکات بە کارەبایی و تا ساڵی 2030 بڕی 40 ملیار یۆڕۆ لەلایەن کۆمپانیاکەوە بۆ ئەم مەبەستە خەرج دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button