پارتی: پۆستەکانی وکرد لە حکومەتی عێراق لە نێو کۆبونەوەی یەکێتی و پارتی یەکلایی دەکرێنەوە

لڤین:
پارتی تیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، پۆستەکانی کورد لەنێو کۆبوونەوەکانی پارتی و یەکێتی یەکلادەکرێنەوە، لەگەڵ یەکێتی تائێستا ڕووبەرڕو باسی پۆستەکانی سەرۆک کۆمار و پۆستی پارێزگاری کەرکوکیان نەکردووە.
مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “گرنتی جێبەجێکردنی داواکارییەکانی کورد ئەوەیە زۆر بەڕاشکاوانە لە ناو کارنامەی لایەنە کوردییەکان داوای خۆمان هەبێت بۆ حکومەتی ئایندە”.
وتەبێژی پارتی وتیسی: لایەنە عێراقییەکان باس لە حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی دەکەن ئێمە حکومەتێکی نیشتمانیمان دەوێ دەرگا و پەنجەرەکانی کراوەبن و لایەنەکان بەشداری تێدا بکەن.
ئاماژەی بەوەکرد پۆستەکانی کورد لەنێو کۆبوونەوەکانی پارتی و یەکێتی یەکلادەکرێنەوە، لەگەڵ یەکێتی تائێستا ڕووبەرڕو باسی پۆستەکانی سەرۆک کۆمار و پۆستی پارێزگاری کەرکوکمان نەکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button