لە تورکیا رۆژانە ژنێک دەکوژرێت

لڤین:

سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵەی ژنان لە تورکیا ڕایگەیاند، لە ماوەی یەک ساڵدا 367 ژن لە تورکیا کوژراون، واتە بە تێکڕا رۆژانە ژنێک کوژراوە.

جانان گوللو، رایگەیاند، لە ساڵی 2021دا لە سەرتاسەری تورکیادا 367 ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون.بۆشایی لە یاساکاندا و کەموکوڕییەکان هۆکارن بۆ رێگرینەکردن لە ئەنجامدانی تاوانی کوشتن بەرامبەر بە ژنان

فیدراسیۆنەکە لە راپۆرتێکدا ئامارەکانی کوشتنی ژنانی لە ماوەی 13 ساڵدا (2008-2021) بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە لە ساڵی 2021دا لە سەرتاسەری تورکیادا 367 ژن و لە ماوەی 13 ساڵیشدا 3719 ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون و بەشێک لەو ژنانە بەشێوەیەكی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button