دادگا لەسەر ڕووداوەکەی جەبلە دانپێدانانی 13 تۆمەتباری پەسندکرد

لڤین: 
دادگای لێکۆڵینەوەی حللە، دانپیادانانی 13 تۆمەتباری رووداوی کۆمەڵکوژییەکەی جەبلەی سەربە پارێزگای بابلی پەسندکرد کە نۆ کەسان ئەفسەری سوپان.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند “دادوەری لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، دانپیادانانی 13 تاوانباری پەسندکرد کە نۆ لەو تاوانبارانە ئەفسەری سوپان، سەرەڕای ئەوەی سێ سەرباز و شایەتحاڵێک کە زانیارییان لەسەر رووداوەکە پشتڕاست نەکرابوویەوە”.
ئاماژە بەوەشدەکات “بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان لە هۆکاری رووداوەکە کە پەیوەندی هەبووە بە زانیارییەکی هەڵە کە لەئەنجامی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دراوە بە هێزە ئەمنییەکان، کە بەهێزە ئەمنییەکان وتراوە لەو شوێنەدا “تیرۆرستان” بوونیان هەیە، بۆیە هێزە ئەمنییەکانیش بەگوێرەی یاسای (4 /1)ـی ژمارە (13)ـی تیرۆر تایبەت بە ساڵی 2005 چوونەتەسەر ماڵێک لە گوندی رەشاید.
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 30-12-2021، لە نزیک گوندی رەشایدی سەر بە شارۆچكەی جەبلە لە پارێزگای بابل، شەڕ و پێكدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و دوو کەس روویدا، کاتێک هێزە ئەمنییەکان ویستویانە ئەو کەسانە دەستگیربکەن، لە ئەنجامدا هێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک تەرمیان لەماڵەکەدا دۆزیوەتەوە.
دوای رووداوەکەش حەسەن مەندیل پارێزگاری بابل لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاند “ئەوەی روویدا گیان لەدەستدانی ژمارەیەک کەسی بێ تاوان بووە، سەرکۆنەی ئەو رووداوە تاوانکارییە دەکەین، رێگە بە بازرگانیکردن بە خوێنی عێراقییەکانەوە نادەین، لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو بابەتە دروستکراوە”.


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button