لە چەمچەماڵ ساڵی ڕابردوو ٢٢٩ سکاڵای توندوتیژی خێزانی تۆمارکراون

لڤین: 

ساڵی ڕابردوو ٢٢٩ سکاڵا لە نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی دژ بە ژنان لە شارۆچکەی چەمچەماڵ تۆمارکراون و یەک حاڵەتی خۆکوشتن و پێنج حاڵەتی خۆسووتاندن تۆمارکراون.

ئەمڕۆ نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی دژ بە ژنان و بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی شارۆچکەی چەمچەماڵ، لە بینای قائیمقامیەتی شارۆچکەی چەمچەماڵ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان تایبەت بە ڕاگەیاندنی ئاماری ساڵی ٢٠٢١ ئەنجامدا.

هێمن عەلی، لێپرسراوی نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی خێزانی و ژنانی چەمچەماڵ ڕایگەیاند: ساڵی ڕابردوو ٢٢٩ سکاڵا لە نووسینگەکەمان تۆمارکراوە، لەو ژمارەیە ١٣٥ سکاڵا داخراوە بەهۆی ئاشتەوایی خێزانی، نۆ سکاڵا ڕەوانەی دادگا تایبەتمەندەکان کراون و ٨٥ سکاڵاش لە لێکۆڵینەوەدایە.

بەڕێوەبەری نوسینگەکە وتیشی: هیچ ئامارێکی کوشتنمان نەبووە و یەک حاڵەتی خۆکوشتنمان هەبووە، هیچ حاڵەتێکی سووتانمان نەبووە و پێنج حاڵەتی خۆسووتانمان هەبووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button