وەزارەتی کارەبا لە بارەی پێوەری زیرەکەوە هەڕەشە دەکات

لڤین:
وەزارەتی کارەبای حومەتی هەرێم ڕایگەیاند هەرکەسێک دەستکاری پێوەری زیرەکی کارەبا بکات جگە لە گرتنە بەری ڕێکاری یاسایی و سزای دارایی دەبێت تێچووی پێوەرەكە و چاككردنەوەشی لەئەستۆ بگرن.
وەزارەتى کارەباى هەرێم، رایدەگەیەنێت؛ كەسانێك بە مەرامی خراپ پروپاگەندەی دوور لە راستی لە سۆشیال میدیا بڵاو دەكەنەوە و بەئەنقەست دەستكاریی پێوەرەكانیان دەكەن.
وەزارەتەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەشڵێت: پێوەری زیرەك بە یەكێك لە سەركەوتووترین پرۆژەكانی كارەبا دادەنرێت و بە كوالیتییەکی بەرز و بەپێی ئەزموونی چەندین وڵاتی بیانی تاقیكراوەتەوە و چەندین سوودی بۆ هاوڵاتیان هەیە.
دەشڵێت:جێگای داخە كەسانێك بە مەرامی خراپ پروپاگەندەی دور لە راستی لە سۆشیال میدیا بڵاو دەكەنەوە و بەئەنقەست دەستكاریی پێوەرەكانیان دەكەن.
هۆشداریش دەدات كە سەرپێچی لەسەر پێوەری زیرەک ئاشکرایە و وێڕای گرتنەبەری رێكاری یاسایی و سزای دارایی سەرپێچیكاران كە بە ئەنقەست دەسكاریی پێوەرەكە بكەن و بیشێوێنن، دەبێت تێچووی پێوەرەكە و چاككردنەوەشی لەئەستۆ بگرن، چونكە پێوەرەكە بەبێ بەرامبەر بۆ هاوبەشان بەستراوە و لەكاتی هەر هەڵەیەكی تەكنیكی یان گرفتێك، وەزارەتی کارەبا خەرجییەكانی لەئەستۆ دەگرێت.