بۆ سەری ساڵ نزیکەی ١٤٧ هەزار گەشتیار هاتونەتە هەرێمی کوردستان

لڤین:

دەستەى گەشتوگوزارى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، ١٤٦ هەزار و ٨٩٨ گەشتیار بە مەبەستى بەشدارییکردن لە ئاهەنگەکانى سەری ساڵى ٢٠٢٢ دا هاتوونەتە هەرێمی کوردستان زۆرینەشیان سەردانى شارى هەولێرییان کردووە.

دەستەی گشتیی گەشتوگوزارى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، بۆ بەشدارییکردن لە پێشوازیی سەری ساڵی ٢٠٢٢ لە بەروارى ٢٥ ی مانگى ڕابردوو، تا ٣١ـ١٢ـ٢٠٢١ نزیکەی ١٤٦ هەزار و ٨٩٨ گەشتیار هاتونەتە هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرترین ڕێژەى ئەو گەشتیارانەى هاتونەتە هەرێم سەردانى شارى هەولێریان کردووە، کە ژمارەیان  ٧٦ هەزار و ٥٥٠ کەس بووە.

ڕونیشیکردووەتەوە ژمارەى گەشتیاران بۆ ناوچە گەشتیارییەکانى سلێمانى لەو ماوەدا گەشتووەتە ٣١ هەزار و ٦١٤ کەس و ٣٨ هەزار ٧٣٤ گەشتیاریش سەردانى ناوچە گەشتیارییەکانى شارى دهۆکیان کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button