سێ تۆمەتبار ڕوبەڕوی ئاسایش دەبنەوە و یەکێکیان بریندار دەبێت

لڤین:
سەرچاوەیەک لە ئاسایشی سلێمانی ڕاگەیاند، لەگەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی سێ تۆمەتبار ڕوبەڕوی هێزێکی ئاسایش بوونەتەوە و لە وەڵآمی هێزەکەی ئاسایشدا یەکێک لە تۆمتبارەکان بریندار بووە.
بەپێی وتەی سەرچاوەکەی ئاسایش، ئەو سێ تۆمەتبارە عەرەب بوون هەرسێکیان دەستگیرکراون و ئێستا بریندارەکەش لە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی چارەسەری بۆ دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکان، تۆمەتبارە بریندارەکە فیشەک بەر قاچی کەوتووە،هێزەکەی ئاسایشیش بێ زیان بوون بڕیاریشە سبەینێ وردەکاری ڕوداوەکە بە فەرمی ڕابگەیەنن.