بۆ کۆنتڕۆڵی بەهای لیرە ئەردۆغان داوایەک لە خەڵک دەکات

لڤین: 

 سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ڕێژەی قازانج هۆکاری هەڵئاوسانە و داوا لە خەڵکی وڵاتەکەی دەکات کە پاشەکەوتەکانیان بە دراوی ناوخۆ هەڵبگرن. 

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەوتارێکیدا بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵ لەئەستەنبوڵ وتی “داوادەکەم هەموو هاوڵاتیان پاشەکەوتی خۆیان بە لیرەی تورکی بپارێزن و هەموو کاروبارەکانیانی پێ بەڕێوەبەرن”.

سەرۆک کۆماری تورکیاداوای هاوڵاتیان کرد هەموو پاشەکەوتەکانیان بە لیرە بهێڵنەوە و ڕوونی کردەوە کە ئەو ئاڵوگۆرەی ئەم دواییە تا ڕادەیەکی زۆر لەژێر کۆنترۆڵیدایە پاش ئەوەی لیرە لە دوو مانگی ڕابردوودا بەشێوەیەکی گەورە ڕوبەڕوی دابەزین بۆیەوە.

هەروەها داوای لە بازرگانەکان کرد پاشەکەوتە زێڕەکانیان بخەنە سیستەمی بانکییەوە و دیسان وتی ڕێژەی قازانج هۆکاری هەڵئاوسان بووە.

سەرۆک کۆامری وڵاتەکە وتیشی: ماوەیەکە شەڕمان کردووە بۆ ڕزگارکردنی ئابووری تورکیا لە ڕێگەی وەبەرهێنان و دامەزراندن و بەرهەمهێنان و هەناردەکردن و زیادەی هەژماری ئێستا ڕێژەی سوودەکان بەرەو خوارەوە و بەرز ببێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button