تورکیا شکا، کوا مافی مرۆڤ؟

لە دوای داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە سیاسەتێکی نوێ لە ناوچەکەدا دەستیپێکرد، ئەمریکا کاتێک لە رۆژھەڵاتی ناوەراست دەستتێوەردانێکدەکات، کودەتای سەربازی دەکات یان بەھێزی دەوڵەتێکیکە داگیرکاری ئەنجامدەدات. مرۆڤ دەتوانێت تورکیا بە بەشێک لەو سیاسەتەی ببینێت.

لە دوای  ٢٠١١ ئەمریکا لە رێگای دەوڵەتی تورکیاوە سیاسەتی دەستتێوەردانی لە سوریا، لیبیا وعێراق ئەنجامدا. تورکیا بە پشتگیری ئەمریکا لەو وڵاتانەدا سیاسەتی ئابووری و سەربازی پێشخست. لەبەر ئەوەی بەراورد بە  ئەو وڵاتانە تورکیا وڵاتێکی بەھێزە، روسیا ھەوڵیدا تورکیا بخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیی و سودی لێ وەربگرێت.  بۆیە تورکیا ھەرچی خواستبێت روسیا بەگوێرەی بەژەوەندی خۆی بۆی جێبەجێ کردووە.

تورکیا بەھۆی پەیوەندییەکانی لەگەڵ روسیاو ئەمریکا ھەوڵیدا جارێکیکە بە خەیاڵێکی عوسمانی نوێوە لە ھەرێمی دەوڵەتێکیکەدا سەروەربێت، چۆن ئێران بەھۆی مەزھەبی شیعەوە تا عەرەبستانی سعودیە ھەوڵدەدات بەھێزبێت، تورکیاش دەیویست بەو شێوەیە بکات. لەلایەکەوە بۆ بەرژەوەدی روسیاو ئەمرکا کاردەکات لەلایەکی دیکەشەوە ھەوڵ دەدات خەیاڵی عوسمانی نوێ زیندووبکاتەوە.

بێگومان خەیاڵی عوسمانی نوێ سەرناکەوێ، چونکە نە سەردەم سەردەمی ئیمپراتۆرییە نە ئەمریکاو روسیا رێگە بەوە دەدەن، بەڵام لەبەر ئەوەی تورکیا کار بۆ ئەو دەوڵەتانە دەکات ئەوانیش تورکیا بۆخۆیان بە مەترسی نازانن بۆیە زۆر جار لەبەرامبەر ئەو ئۆپەراسیۆنە داگیرکارییانەی دەوڵەتی تورکیا ئەنجامی دەدات بێدەنگ دەبن، مرۆڤ دەتوانێت ئۆپەراسیۆنی  داگیرکاری دەوڵەتی تورکا بەم شێوەیە شرۆڤە بکات. ئەگەر رێگە پێدانی ئەو دەوڵەتانە نەبێت تورکیا ناتوانێت  ھەتا گارێ ئۆپەراسیۆن بکات.

ئۆپەراسیۆنی گارێ دیارە کە ھەم بۆ داگیرکردنی باشور ھەمیش بۆ رزگارکردنی دیلەکانی ژێر دەستی پەکەکە پێکھات، وادەردەکەوێت دەوڵەتی تورکیا بۆ ئۆپەراسیۆنی گارێ  بە بیانووی رزگارکردنی دیلەکان لە ئەمریکا رەزامەندی وەرگرتووە  ئەمریکاش بە ھاوکاری پارتی رەزامەندی و ھەواڵگری داوەتە دەست تورکیا، بەڵام خەیاڵی تورکیا بەر دیوارکەوت.  دیارە کە دەوڵەتی تورکیا خەیاڵی وەک ھۆڵیودە، چونکە وابیری دەکردەوە کە ئەندامەکانی خۆی لە دەستی پەککە دەردەکات و لەگارێ جێگیردەبێت،  بەڵام پەکەکە  راستی خۆی و ژیانی جارێکیکە لە رووی ھەموویاندا چۆن دەوڵەتی توکیا ٢٠٠٨ لە زاپ شکستیخوارد لە گارێش تێکشکێندرا.

بێگوومان ئەو دیلانەی ژێردەستی پەکەکە چۆن مردبن بەرپرسیار دەوڵەتی تورکیایە. دەوڵەتی توکیا ئۆپەراسیۆنی نەکردایە ئەو دیلانە بەپێی یاسای جەنگ و یاسای جنێف پارێزراوبوون، بەڵام تورکیا بە ھێرشێکی کیمیایی و ئۆپەراسیۆنێکی بێ کۆنترۆڵ ئەو دیلانەی کوشت تا ئێستا کەس حسابی ئەوەی لە دەوڵەتی تورکیا نەخواستووە، ئەگەر ئەو دیلانە رزگاربونایە تورکیا لەناو دەوڵەت و لە ولاتی خۆیدا دەبوو بە قارەمان، بەڵام پەکەکە تورکیای تێکشکاند، ئێستا دەبێت تورکیا بەپێی یاسای جەنگ سزابدرێت،  ئەگەر دادگای شەری نێودەوڵەتی و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپی راستگۆو سەربەخۆبێت بێگومان دەبێت دەڵەتی تورکیا دادگایی بکەن، چونکە تورکیا مافی ژانی مرۆڤ و حقوقی شەری پێشێلکرد.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button