لڤین: سكرتێری گشتیی هاوپەیمانی ناتۆ رایگەیاند وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانییەكە رێككەوتوون ژمارەی سەرباز و راوێژكارەكانیان لە 500 كەسەوە بۆ نزیكەی 4000 كەس بەرزبكەنەوە.
یانس ستۆڵتنبێرگ، سكرتێری گشتیی ناتۆ لە برۆكسلەوە لە كۆنفرانسێكی رۆژنامە،انیی ئۆنلایندا رایگەیاند: چالاكییەكانی ناتۆ لە عێراق و ئەفغانستان، لە كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی هاوپەیمانێتیەكە گفتوگۆی لەبارەوەكراوە و رازیبوون چالاكییەكانی مەشق و راهێنان لە عێراق فراوان بكەن.
ئەوەشی ئاشكراكرد، لەمەودوا مەشق و راهێنانەكانیان دامەزراوەی ئەمنیی زیاتر لە عێراق دەگرنەوە و ئەو سنورەی كە جاران تەنها لە بەغداد راوێژكار هەبوون نامێنێت و بۆ لەمەودوا لە هەموو عێراقدا راوێژكاریان دەبێت بۆ راهێنان.
یانس باسی لەوەش كردووە، مەشق و راهێنانەكانی ناتۆ بە گرنگ دەبینین بۆ بەرزكردنەوەی توانای هێزە ئەمنیەكانی عێراق چونكە ئەوە باشترین رێگەیە كە بتوانین رێگە لە گەڕانەوەی داعش بگرین.