شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: هەولێریان كردە دەریای ئیجەو سلێمانیمان كردە تەكساس

لڤین:
 

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ڕایگەیاند، وتیان هەولێر دەکەنە دوبەی بەس داخەکەم کردیانە دەریای ئیجە و وتمان سلێمانی ئەكەینە پایتەختی رۆشنبیری، لە سایەی سەری كوڕە بەرپرس و میلیشیای رەنگاوڕەنگەوە كردومانەتە تەكساس.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لە نوسینێكدا دەڵێت “مامە گیان، گوتیان هەولێر دەکەنە دوبەی بەس داخەکەم کردیانە دەریای ئیجە! وا هەموان سەرقاڵی دۆزینەوەی لاشەی (دانەر)ی تەمەن دە مانگانن کە لافاوەکەی هەولێری بە دوبەی کراومان لەگەڵ خۆی بردی.”

ئەندامەکەی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، ئەوەشی نوسیوە “مامە، وتمان سلێمانی ئەکەینە پایتەختی ڕۆشنبیری، لەسایەی سەری کوڕی مەسئول و ئەو هەموو هێزو میلیشیا رەنگاوڕەنگەوە کردومانەتە تەکساس”.

دەشڵێت : وتمان کەرکوک ئەکەینە شاری پێکەوە ژیان، کردومانەتە شاری ڕق و کێنە و سەد بەرەکی، وتمان سەری بادینان بەرز ئەکەینەوە بەس هەموو ئەو بادینانەی کە داوای مافی ڕەوای خۆیان و خەڵکیان کرد بە شەش ساڵ و دە ساڵ سزا دران و خرانە کونجی زیندانەوە وتمان بەغدا ئەکەینەوە بە (باغی داد) و بۆتە مەیدانی زۆرانبازی و فڕکان فڕکانی وڵاتانی بێگانە و کوتلە و حزب و لایەنە سیاسیەکان.

دەقی نوسینەكە:

ساڵیادی نەخۆشکەوتنی مام و ..

17ى دیسەمبەر ئەو رۆژەى کە تارمایییەکی رەش باڵى بەسەر کوردستان و عێراقدا کێشاو سەمامی ئەمانەکەی لەدەست داو چیترخۆشبەختی بەخۆوە نەبینیيەوە.

ئەو رۆژەى مام چیتر بەرگەى ماندوێتی و سەختیەکانی خەباتی سیاسی و کێشمەکێشەکانی نەگرت و لێدانی دڵە گەورەکەی ئەو پێشمەرگەو کوردپەروەرو شۆڕشگێرو رابەرو سیاسەتمەدارە ژیرو بلیمەتەی گەلەکەمان کەوتە دەست قەدەر.

مامە گیان..

وا ئەمڕۆ کە رۆژى ئاڵاى کوردستانە، ئەو ئاڵایەى کە تەمەنی خۆت لەپێناوی شەکانەوەو شکۆمەندیبونیدا بەخشی، هاوکاتە لەگەڵ نۆ ساڵ بەسەر بیرەوەرى نەخۆشکەوتنتداو ئەتوانم بڵێم لەو رۆژەوە زەمانەتی بەرز راگرتنی شکۆی ئاڵاى کوردستان نەماوە، گەلەکەشمان لەدواى تۆی خەمخۆرو پارێزەری مافەکانمان، وەک پوشێکی لێهاتوە بەدەم باوە! ژیانێکی سەخت و رۆژگارێکی پڕ لە نەهامەتی و ئایندەیەکی نادیار باڵی هەڵکێشاوە بەسەر هەرێم و عێراقدا، مامە گیان لە ماوەی ئەو نۆ ساڵەدا نەک هەر بەرەو پێش نەڕۆیشتوین بەڵکو پاشکەکشێشمان کردوەو تەنانەت بەو هەمو موزایەدەو دروشمە بریقەدارو تەپڵ لێدان و هاتوهاوارەشەوە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیش دابین نەکراون! مامە، نەک هەر کیژۆڵە شنگالیەکانی کە لە بازاری رەقەدا فرۆشران هێشتا کەنیزەکن، بەڵکو هەر دوێنێ تەرمی کیژۆڵەیەکمان لە خاکی پیرۆزی خۆماندا بە بێ ناو نیشان ناشت! مامە، لەسایەى سەری کۆمەڵێک بازرگان و بەرژەوەندیخوازەوە نە بستێک زەوی ماوە، نە گۆیژە، گۆژەیەو نە کەسیش ئەتوانێت پۆزێک لە جادەی پۆزەکە لێبدات! سەرچنار بوەتە مێژو، عێنکاوە بۆتە سەرگوزەشت، قەڵادزە ساڵی جارێک یادی ئەکەینەوە، ئەنفال و هەڵەبجە هەر بونەتە مەراسیمێکی یەک چرکە وەستان بۆ گیانیانی پاکیان، کۆیە ناوی نەماوە، گەرمیان مەگەر بە گۆرانی ناوی بێتە ناو ناوان.

مامە گیان، گوتیان هەولێر دەکەنە دوبەی بەس داخەکەم کردیانە دەریای ئیجە! وا هەموان سەرقاڵی دۆزینەوەی لاشەی ( دانەر)ی تەمەن دە مانگانن کە لافاوەکەی هەولێری بە دوبەی کراومان لەگەڵ خۆی بردی، نازانم ئێستا لافاوەکە گەیاندویەتیە پەنا کام تاشە بەردو لە کام دۆڵ و شیو و کەناری کام گوندو بناری کام کێو و چیا نیشتوتەوە..؟

مامە، وتمان سلێمانی ئەکەینە پایتەختی ڕۆشنبیری، لەسایەی سەری کوڕی مەسئول و ئەو هەمو هێزو میلیشیا رەنگاوڕەنگەوە کردومانەتە تەکساس، وتمان کەرکوک ئەکێنە شاری پێکەوە ژیان، کردومانەتە شاری ڕق و کینەو سەد بەرەکی، وتمان سەری بادینان بەرز ئەکەینەوە بەس هەمو ئەو بادینانەی کە داوای مافی ڕەوای خۆیان و خەڵکیان کرد بە شەش ساڵ و دە ساڵ سزا دران و خرانە کونجی زیندانەوە وتمان بەغدا ئەکینەوە بە (باغی داد) و بۆتە مەیدانی زۆرانبازی و فڕکان فڕکانی وڵاتانی بێگانەو کوتلەو حزب و لایەنە سیاسییەکان..!!

مامە گیان، سەردەم گۆڕاوە، نە مەبدئـ بونی ماوەو نە کەس بە کەسە و نە هەرێم هەرێمەو نە عیراق، عيراق.. گەورەم لەگەڵ هەر هەمو ئەوانەشدا پێویستە راستییەکت پێ بڵێم کە هێشتا تروسکاییەک هەر ماوە…

یادو یادەوەریت بەخێر ڕابەرم

بەڵێن بێت لەرێبازی پیرۆزت لانەدەم

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

١٧-١٢-٢٠٢١



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button