مەلا بەختیار: حکومەت جیاوازى له‌ دابینکردنی پاره‌ بۆ فیستیڤاڵى فیلم لە نێوان دهۆك و سلێمانیدا دەکات

لڤین:

مەلا بەختیار رایگەیاند، حکومەتی هه‌رێم  ته‌نها 97 ملیۆن دینارى دابینكردووه‌ بۆ فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی، بەڵام بۆ فیستیڤاڵى فیلمى دهۆك یه‌ك ملیارو 100 ملیۆن دینارى دابینكردووە.

لەیەکەم رۆژی دەسپێکردنی فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی مه‌لا به‌ختیار سەرۆکی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی کە هاوکات ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى  یه‌كێتییە، ڕەخنە لە حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان گرت بە ھۆی‌ جیاوازى له‌ دابینكردنى پاره‌ لە فیستیڤاڵى فیلم لە نێوان دهۆك و سلێمانیدا.

‎سەرۆکی فێستیڤاڵەکە وتی: حكومه‌تى هه‌رێم پاره‌ى خولى چواره‌مى فیستیڤاڵى فیلمى سلێمانى دابینه‌كردووه‌ و ئه‌مساڵیش ته‌نها 97 ملیۆن دینارى دابینكردوه‌ كه‌ ئه‌وه‌شیان هێشتا به‌ده‌ست نه‌گه‌شتووه‌ له‌ كاتێكدا بۆ فیستیڤاڵى فیلمى دهۆك حكومه‌ت یه‌ك ملیارو 100ملیۆن دینارى دابینكردووه‌.

وتیشی حکومەتی هەرێم پارەی خولی چوارەم و خولی پێنجەمی دابین کردووە، بەڵام هیچ کام لەو بڕە پارانە نەگەیشتۆتە فێستیڤاڵ ئەگەر هاوکاری سەرمایەداران نەبووایە نەماندەتوانی فێستیڤاڵەکە ڕێکبخەین”.

ھەرچەندە وەزیری رۆشنبیریلە فێستیڤاڵەکە ئامادەبوو، بەڵام لە وەڵامدا دانی بە جیاوازی تەرخانکردنی پارەی فێستیڤاڵەکەدانا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button