پارێزگای سلێمانی: تکایە لە ماڵەکانتان بمێننەوە لەبەر بوونی لافاو و ھەورە بروسکە

لڤین:

ڕاگــەیاندراوێک لە پارێــزگــای ســلێمانی یەوە بۆ ھــاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری سلێمانی

لــەژێر ڕۆشنایی ئاگادارکردنەوەو ڕاگەیاندنی فەرمانگەی کەشناسی سەبارەت بە پێشبینی ڕوودانــی لافـــاو و حاڵەتی نەخوازراو،

پێمان خـــۆشە ئەم ڕوونکردنەوەو دڵنیاییە بخەینە بەردەم ڕای گــشتی.

* ئێمــە بە سوپاسەوە ماوەیەکە لەسەر خەتین لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لەسەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی كە ئەوانیش ھەروەک پیشەی ساڵانەی خۆیان لە ڕێگەی چەند تیمێکەوە کە دابەش بوون بەسەر چەند زۆنێکی شاری سلێمانی دا وە بە تایبەت ئەو ناوچەو گەڕەکانەی مەترسی لافاویان لەسەربووە لە ئێستاو لە ڕابردوودا، ھەستاون بە پاککردنەوەی ئاوەڕۆ و مەنھۆڵەکان و ئامادەکاری پێویستییان کردووە بۆ وەرزی باران.

* لە لایـــەکی تریشەوە لە ئێستادا سەرجەم تیمەکانی فریاگوزاری خێرا لە سەرجەم قایمقامیەتەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە ئەرکی خۆیان دان بۆیە ئەوانیش لای خۆیانەوە ئامادەباشی تەواویان کردووە لە ئەگەری دروست بوونی ھەر ڕووداو و لافاوێک کە ببێتە ھۆی زیان گەیاندن بە ھاوڵاتیان

* ئەمە سەرەڕای ئەوەی پێداویستی سوتەمەنیمان دابین کردووە بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی وەک ئامادەکارییەک لە گەیاندنی فریاگوزاری خێرا بۆ ھاوڵاتیان.

* جێــی ئاماژە بۆ کردنە تیمی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان (DMCR)لە پارێزگای سلێمانی خراوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوەو لەسەر ھێڵن بۆ مەبەستی بە هاناوەچوونی لێقەوماوان.

ئەم تیمە ئۆتۆمبێلی تایبەتی بەهاناوەچوون و ستافی ڕاهێنراو تایبەتیان ھەیە. ئوتومبیلی فریاگوزاری خیرای مرۆیی

ئەم ئۆتۆمبیلە تەواوی کەل و پەلی فریاکەوتن و ئاگر کوژینەوە و رزگار کردن بە تەواوی پیداویستەکانیەوە تێدایە ساز و ئامادەن بۆ ھەر حاڵەتێکی لەناکاو، هەروەها بوونی خێمە و زۆپا و ڕاخەر و بەتانی لە گەنجینەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە و سەرجەم تیمەکە ئامادەن بۆ هەر ئەرکێک لە بە ھاناوەچوونی ھاوڵاتیان.

* دەتوانــین ئەوەش بڵێین کە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی پەیوەست بە گەیاندنی فریاگــــوزاری خێـــــرا بە ھاوڵاتیان لە ئەرکدان بە سوپاس و دەست خۆشیەوە

** مــاوەتەوە بڵێین ئێمە وەک حکومەتی خۆجێی لە پارێزگای سلێمانی بە سەرجەم فەرمانگەو لایەنە پەیوەندیدارەكان بە ھەموو ھەوڵ و توانای خۆمانەوە بە شێوەیەکی دڵسۆزانە لە ئێستادا لە ئەرک و کاری خۆمان دا ئێشکگرین تا ئەوەی بتوانین شارو خەڵکی خۆمان بپارێزین.

ـ دەمــانەوێت داوا لە ھاوڵاتیانیش بکەین بەھۆی بوونی ھەورە بروسکەیەکی زۆر وە بۆ پاراستنی ژیانیان تا بتوانن لە ماڵەکانیان بمێننەوە.

ـ ھەروەھا داوایان لێ دەکەین لە ئەگەری دروست بوونی لافاو ھاوکار و ھەماھەنگی تیمەکانمان بن بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە ھەڵسوکەوت بکەن و ھەموو پێکەوە دەتوانین شارمان بپارێزین بە کەمترین زیان دەربازمان بێت.

لیلی عمر علی

ل. پارێزگاری سلێمانی

١٧\١٢\٢٠٢١

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button