وەزیری سامانە سروشتیەکان لەگەڵ سەرۆکی حکومەت کێشەی هەبووە

لڤین: تایبەت
وەزیری سامانه سروشتییهكانی حكومهتی ههرێمی کوردستان کوردستانی بەجێ هێشتووە و بە هۆی دەسەڵاتی چەند بەڕێوەبەرێکی وەزارەتەکەی و وەڵام نەدانەوەی سەرۆکی حکومەت بۆ دەردەدڵەکانی.
كهمال ئهتروشی، وهزیری سامانه سروشتییهكانی حكومهتی ههرێمی کوردستان ماوهی نزیكهی دوو مانگه له ناو وهزارهتهكهی دهوامی نەکردووە زیاتر لە هەفتەیەکیش دەبێت ههرێمی كوردستانی بەجێهێشتووه.
دوای ئەوەی ئێوارەی ڕابردوو دەنگۆی دەستلەکار کێشانەوەی کەمال ئەتروشی بڵاوبۆیەوە لڤین لە زاری سەرچاوەیەکەوە زانیاریەکەی پشتراست کردەوە، نیگەرانی ئەو وەزیرە لە دەسەڵاتی غهزالە عەبدوڵا، بهڕێوبهرى گشتیى کاروباری ئابوری و گرێبهستهکان له وهزارهتى سامانه سروشتییهکانى حکومهتى ههرێمى کوردستان بووە.
هەر لەوبارەیەوە سەمیر حاجی، بەڕێوەبەری نوسینگەی کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمرۆ پێنجشەممە بە کەناڵی رووداوی وتووە “هەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری سامانە سروشتییەکان دوورە لە راستییەوە، جەنابی وەزیر بە مەبەستی چەند پشکنینێکی پزیشکی لە دەرەوەی وڵات، مۆڵەتی وەرگرتووە، دوای پشووەکانی سەری ساڵ دەگەڕێتەوە و دەست بە دەوامی ئاسایی خۆی دەکاتەوە”.
ئەو بەرێوەبەرە بە یەکێک لە متمانەپێکراوەکانی سەرۆکی حکومەت ناسراوە لە وەزارەتەکەدا، دوای ئەوەی چەندین کاری وەزیرەکەی ڕاگرتووە، وەزیرەکە چووەتە لای مەسرور بارزانی و سکاڵای لەو بەڕێوەبەرە کردووە، بەڵام مەسرور بەرزانی لە وەڵآمی ئەوەدا گلەی لە قسەکانی ئەوە وەزیرە کردووە کە لە پەرلەمانی کردبوونی.
سەرچاوەکەی لڤین ئەوەشی ئاشکرا کرد وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ڕابردوودا دۆسیهی بیره نهوتییهكانی شێخان کردووەتەوە و ئەوەش بە تەواوی سەرۆکی حکومەتی بێزار کردووە و چونکە ئەو بیرە نەوتیانە خاوەندارێتیەکەیان لەسەر مەسرور بارزانح حساب دەکرێت.
هەفتەی ڕابردوو پیش ئەوەی سەفەر بکات ئەتروشی نامەی دەستلە کارکێشانەوەی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە، بەڵام تا ئێستا دەستلەکارکێشانەوەکەی لە ئەنجومەنی وەزیران بە فەرمی ئاشکرا نەکراوە، هەوڵ هەیە بۆ ئەوەی بگەڕێندرێتەوە سەرکارەکەی.
سەرچاوەکەی لڤین ئەوەشی ڕوونکردەوە کەمال ئەترسوشی تەکاتی خۆی تەکلیفی لێکراوە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، بۆیە لە ئێستادا چووەتەوە بۆ وڵاتی کۆیت، نایەوێت لەو پۆستەدا بەردەوام بێت ئەگەر هەموو دەسەڵآتێکی نەبێت، ئەوەش بە سەرۆکی حکومەت قبوڵ ناکرێت بۆیە پێشبینی کرد ئەو بەڕێوەبەرەی کە کێشەی بۆ وەزیرەکە دروست کردووە کارەکانی وەزیر جێبەجێ بکات.
سەرچاوەکە باسی لەوەشکرد کێشەکان ماوەی دوومانگە هەیە و لەناو وەزارەتدا بە ئاشکرا هەستی پێ دەکرێت، بەڵآ تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی ڕونکردنەوەی لەوبارەیەوە نەداوە،