وەزیری ناوخۆ بەڵێنێک بە کەسوکاری نەقیبە کوژراوەکەی پۆلیس دەدات

لڤین:
وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر كه‌یسى كوژرانى نه‌قیب محه‌مه‌د به‌ڵێن به‌كه‌سوكارەکەی دەدات و دەڵێت، بەڵێن دەدەم تاوانباران ده‌ستگیربكه‌ین و ڕوبه‌ڕوى سزاى یاساییان بكه‌ینه‌وه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا، له‌سه‌ر كه‌یسى نه‌قیب محه‌مه‌د له‌تیف وتی “جه‌ختده‌كه‌مه‌وه نه‌قیب محه‌مه‌د بووه قوربانى كه‌سێكى تر، له‌واقیعیشدا ئه‌مه ئه‌ركه ڕاسته‌قینه‌كه‌مانه كه خۆمان بكه‌ینه قوربانى ئارامى و ئاسایش هاونیشتمانیان، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌سلێمانى ڕوویدا زۆر دڵته‌زێن بوو”.
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وتىشی “تاوانبارى ڕووداوى كوژرانى نه‌قیب محه‌مه‌د كاتێك توندوتیژیه‌كه‌ى كردووه ده‌یتوانى ڕابكات نه‌ك ده‌ستڕێژى گوللـه له‌كارمه‌ندانى پۆلیس بكات”.
وەزیری ناوخۆ وتیشی “لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیان پێكردووه و پۆلیسى سلێمانیم ڕاسپاردوه‌و په‌یامێكیشم ئاراسته‌ى ده‌زگاكانى ئاسایش و هێزه ئه‌منیه‌كانى دیكه كردوه‌و تیمێكى تایبه‌تیشم له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ دروستكردوه‌و لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن ئاخۆ بۆچى ئه‌و ڕوداوه دروستبوه‌وبۆچیش تائێستا تۆمه‌تباران ده‌ستگیرنه‌كراون”.
وتیشى:”به‌ڵێن به‌كه‌سوكارى نه‌قیب مجه‌مه‌د ده‌ده‌م تاوانباران ده‌ستگیربكه‌ین و ڕوبه‌ڕوى سزاى یاساییان بكه‌ینه‌وه”.
شه‌وی 4ی دیسه‌مبه‌ری 2021، له‌كاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركی یاسایی خۆیاندا بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێك، مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسی توندوتیژی دژی ئافره‌تان‌و خێزان توشی ڕوداوێكی ته‌قه‌كردن بون‌و به‌هۆیه‌وه ئه‌فسه‌رێك به‌پله‌ی نه‌قیب به‌ناوى (محه‌مه‌د له‌تیف) كوژراو چوار كارمه‌ندی تریش برینداربون.