پارتی و یەکێتی لەبارەی سەرۆک کۆمارەوە دژی یەکتری قسە دەکەن

لڤین:
لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری هەردوو وتەبێژی پارتی و یەکێتی بەرامبەر یەکتری لێدوان دەدەن و پارتی دەڵیت، تا ئێستا پۆستی سەرۆك كۆمار لەلای یەكێتی بووە و خێرێكی ئەوتۆی بۆ كوردستان نەبووە، یەکێتیش دەڵێت، ئه‌وه پۆستی تره ره‌نگه قه‌رزار بێت.
ئەمڕۆ مەحمود محەمەد، وتەبێژی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاندبوو: ئێمە لە زۆر رووەوە خۆمان لەیەكێتی بە موستەحەقتر دەزانین بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.
وتەبێژی فەرمی پارتی وتبووشی: تا ئێستا پۆستی سەرۆك كۆمار لەلای یەكێتی بووە و خێرێكی ئەوتۆی بۆ كوردستان نەبووە.
لەبەرامبەردا ئەمین بابە شێخ ڕایگەیاند: ماوه‌یه‌كه لێدوانه‌كانی وته‌بێژی پارتی، كه به‌داخه‌وه گوزارشت له‌رای ره‌سمی پارتی ده‌كات، زبر‌و ناجۆرن، له‌گه‌ڵ ویستی یه‌كڕ‌یزی كوردستانی ناگونجێت و یارمه‌تی هاوهه‌ڵوێستی گه‌له‌كه‌مان له‌به‌غداد نادات.
ئاماژەی بەوەشکردووە “پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌عێراقی دوای رژێمی دیكتاتۆریدا، ئیستحقاقی كورد و یه‌كێتی بووه و جارێكی تریش پێداگری لێده‌كه‌ینه‌وه، جا به یه‌كڕ‌یزی یان به‌بژارده‌ی هه‌ڵبژاردن و دیموكراسیش بێت كه هه‌ردووكی تاقیكراوه‌ته‌وه.
وتەبێژی یەکێتی دشڵێت: ئێمه وه‌ك یه‌كێتی پێمان ئاساییه، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌دای به‌رپرسیارێتییه گشتییه‌كانی عێراق و كوردستان بكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه ببێته نه‌ریت له وڵاته‌كه‌ماندا پۆستی سه‌رۆك كۆماری یه‌كێتی له‌خوله جیاجیاكاندا به‌سه‌ربه‌رزی لێی ده‌رده‌چێ و خێر‌و بێری بۆ كورد روونه، ئه‌وه پۆستی تره ره‌نگه قه‌رزار بار ببێته‌وه.