ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی سندوقی خانەنشینی فەرمانی دەستبەکاربونی بۆ دەرچوو

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،  وەزیرای دارایی و ئابوری، فەرمانی دەستبەکاربوونی بۆ ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی سندوقی خانەنشینی دەرکردوە و ئەنجومەنەکە لە نۆ ئەندام پێکهاتووە.

بەگوێرەی نوسراوێک کە واژۆی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری لەسەرە تیایدا هاتووە، بەگوێرەی پەیڕەەوی ناوخۆی سندوقی خانەنشینی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ژمارەی 7ـی ساڵی 2020 و بەپێی ئەو دەسەڵاتانەی پێماندراوە بڕیاردرا بە پێکهێنانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی سندوقی خانەنشنی.

ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی سندوقی خانەنشنی لەچوار بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی دارایی، بەڕێوەبەرێکی گشتی لەوەزارەتی ناوخۆ و نوێنەرانی وەزارەتی پێشمەرگە، پلاندانان، ئەنجومەنی ئاسایش و بانکی ناوەندی عێراق-لقی هەرێمی کوردستان پێکدێت کە سەرجەمیان نۆ ئەندامن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button