بریکاری وەزیری ناوخۆ: ئەمڕۆ لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکومەت باسی کاری داهاتومان لە وەزارەتی ناوخۆ کرد

لڤین:

بریکاری وەزیری ناوخۆ وەڵامی دەنگۆی دوورخستنەوەی لەپۆستەكەی دەداتەوە و ڕایدەگەیەنێت، دەڵێت لە گەڵ جێگری سەرۆکی حکومەتی کۆبۆتەوە و باسیان  لە ئامادە‌كارییە‌كانیان لە‌ وە‌زارە‌تی ناوخۆ بۆ قۆناغە‌كانی داھاتوو کردووە. 

لیوا چەتۆ ساڵح، بریكاری وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ لەشاری هەولێر لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبوەوە.

لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە دەڵێت “پێكە‌وە‌ باسمان لە‌چە‌ند بابە‌تێكی گرنگی پە‌یوە‌ست بە‌ لایە‌نی ئە‌منی و ئامادە‌كارییە‌كانمان لە‌ وە‌زارە‌تی ناوخۆ بۆ قۆناغە‌كانی داھاتوو”.

ئاماژەی بەوەشکردووە “وە‌ك ھە‌میشە‌ قوباد تاڵە‌بانی پاڵپشت و ھاوكارمانە‌ و ئە‌مڕۆش جە‌ختیكردە‌وە‌ لە‌سە‌ر كاری پێكە‌وە‌یی لە‌پێناو باشتر خزمە‌تكردن و پاراستنی سە‌روماڵی ھاوڵاتیان”.

ئەوەش دوای ئەوەهات چەند میدیایەک باسیان لەوەکرد کە لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە و تا ئێستاش چەند کەسێک بۆ شوێنگرتنەوەی لەنو حزبەکەیدا دیاریکراون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button