ئەو هاوڵاتیەی لە کاتی دەرزی لێدان گیانی لەدەستدا تەرمەکەی لە پزیشکی دادیە

لڤین:

ئەو کەسەی شەوی ڕابردوو لە نۆڕینگەیەک لە کاتی دەرزی لێدان گیانی لەدەستدا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە و کارمەندەکەش دەستبەسەرە. 

ئەو کەسە کە شەوی ڕابردوو لە نۆڕینگەیەکدا لە کاتی دەرزی لێدان گیانی لەدەستدا پیاوێکى تەمەن 46 ساڵى خێزاندارە، دانیشتووى ناحیەى شۆڕشى سەر بە قەزاى چەمچەماڵە.

بە گوێرەی زانیاریەکان تەرمى ئەو کەسە رەوانەى پزیشکى دادى سلێمانى کراوە بۆ دیاریکردنى هۆکارى گیان لەدەستدانەکەی.

ئەو کەسەشی دەرزی لەو هاوڵاتیەداوە  کارمەندى  خانەنشینی تەندروستى بووە لە ئیستادا بۆڕینگەیەکی لە شارەکدا داناوە و  و کاری دەرزی لێدان و تەداوی دەکات، لە ئێستدا لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button