ماوەی هەفتەیەک پشوو رادەگەیەندرێت

لڤین:

بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی زايینییەوە لە دامودەزگا فەرمییەكانی هەرێم چەند ڕۆژێك دەکرێتە پشووی فەرمی.

بە گوێرەی ڕۆژژمێری پشووەکانی حکومەتی هەرێم رۆژی ٢٥-١٢-٢٠٢١، ١-١-٢٠٢٢ پشووی فەرمی دەبێت بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح و سەری ساڵی زاینی.

هەر بە پێی ئەو ڕۆژژمێرە لە رۆژی ٢٥ی ئەم مانگە تا ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، دەوامی پشووی وەرزی یەکەمی زانکۆ و پەیمانگاکان و خوێندنگاکانە.

دەسپێکردنی ئەو پشووانە هاوکاتە لەگەڵ وادەی دەستپێکردنی دابەشکردنی موچە کە مانگەکانی دیکە حکومەتی هەرێم لە ٢٥ی مانگدا دەستی بە دابەشکردنی موچە کردووە، بەڵآم ئەم مانگە تا ئێستا دابەشکردنی موچە تەواو نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button