حزبی دیموکرات: لەسەر  دوو سیخوڕ دەستگیرکران

لڤین: 

دەفتەری سیاسیی حزبی دیموکرات ڕایگەیاند، لە سەر ڕووداوی هێرشە موشەکیەکانی ئێران بۆ سەر دەفتەری حزبی دیموکرات دوو کەسیان دەستگیرکردووە کە سیخوڕییان بۆ کۆماری ئیسلامی کردووە 

حزبی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: ڕۆژی ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە قەڵای دێموکرات کرایە ئامانجی پەلامارێکی مووشەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و، لەو ڕووداوەدا ١٦ پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات کە شەش کەسیان ئەندامی ڕێبەریی حیزب بوون، شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.

دەسڵێت: هەر ئەوکات بنەماڵەی شەهیدان، برینداران و قوربانییانی ئەم جینایەتە سامناکە لە دادگایەکی هەرێمی کوردستاندا سکاڵایان لەدژی کۆماری ئیسلامیی ئێران تۆمار کرد و خوازیاری بەدواداچوون و پێڕاگەیشتن بەو تاوانە بوون کە لە خاکی هەرێمی کوردستاندا لەدژی تێکۆشەرانی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کراوە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەگەرچی بەڕەسمی بەرپرسایەتیی ئەو هێرشەی گرتەئەستۆ بەڵام حزبی دیموکرات بەدواداچونی کردووە “کۆمیتەی ئەمنییەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان پاش ماوەیەک توانی دوو کەس لە مۆرە بەکرێگیراوەکانی کۆماری ئیسلامی کە توانیبوویان خۆیان بخزێننە نێو ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزب، دەسبەسەر بکات”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا وتویەتی “کەیوان (سۆران) فەیزی و فەراز سەڵەواتی کە خەڵکی سنەن، دوای دەسبەسەرکران و لە ڕەوتی لێپرسینەوە و بەدواداچووندا دانیان بەوە داناوە کە سیخوڕییان بۆ کۆماری ئیسلامی کردووە و لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی لە سنەوە ئەرکی سیخوڕی، تێرۆر و کاری تێکدەرییان لە ڕیزەکانی حیزبدا پێ سپێردراوە کە چاوساغی و پێدانی زانیاری بۆ مووشەک‌بارانی ١٧ی خەرمانانی قەڵای دێموکرات، یەک لەو تاوانە گەورە و جینایەتە خایینانەیە بووە”.

ئەوەشی وتووە “دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان دوای بەدواداچوون بەو پەروەندەیە و هەڵسەنگاندن و تاوتوێی هەموو لایەنە قانوونی و سیاسییەکانی ئەو بابەتە، گەیشتە ئەو ئەنجامە کە بۆ ڕێزگرتن لە سەروەریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە ئەو تاوانە لە خاکی هەرێم‌دا کراوە و پێشێلکردنی سەروەری و یاساکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی عێراق بووە، ئەم تاوانبارانە بۆ بڕیارلەسەردانی کۆتایی رادەستی دەزگای دادوەریی هەرێمی کوردستان بکات”.

ئەو حزبە داوای کردووە ئەو کەسانە لە مەحکەمەیەکی دانپێدانراوی قانوونیدا دادگایی بکرێن و بەپێی ڕێوشوێنە یاساییەکان سزای شیاوی کردەوەکانیان وەربگرن.

ب



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button