کۆمپانیای کورد نەفت لەبارەی قۆرخکاری بەنزینی هەولێر ڕوننکردنەوە دەدات

لڤین:

ئەو کۆمپانیایەی تۆمەتبارە بە قۆرخکاری بەنزینی هەولێر، ڕونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە و دەڵێت ئەو زانیاریانە ناراستن و ئەو بەنزینەی لە حکمەتی وەردەگرین بە جوملە نایفرۆشینەوە و بەشی بەنزینخانەکانی خۆشیان ناکات. 

کۆمپانیای کوردنەفت، کە لەلایەن عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان تۆمەتبار کرا بەوەی لەگەڵ کۆمپانیایەکی دیکە قۆرخی بازاڕی بەنزینی هەولێریان کردووە ئەمڕۆ ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: عەلی حەمە سالح وەک حکایەتخوانێکی بەرئاگردان لە خۆیەوە چیرۆک دادەتاشێت و ژمارە لێدەدات.

کۆمپانیاکە هەڕەشەی تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی دەکات و دەشڵێت:ئامادەین لەبەردەم داگا ڕووبەڕووی عەلی حەمە سالح ببینەوە و تەواوی بەڵگەکان بخینەڕوو، ئەگەر توانی بە بەڵگە بیسەلمێنیت کۆمپانیاکەمان تەنیا یەک لیتر بەنزینی لە بۆرس فرۆشتۆتەوە ، ئەوا کۆمپانیاکەمان ئامادەیە کۆی داهاتی یەک مانگی بدات بە ڕێکخراوێکی خێرخوازی ،  بەڵام ئەگەر نەیتوانی بیسەلمێنێت ، ئەوا وەک پابەندیەک بە مۆراڵی پەرلەمانتاری پێویستە دەستلەکاربکێشێتەوە.

دەقی روونکردنەوەکەی کۆمپانیای کوردنەفت

ڕوونکردنەوەیەک لە کۆمپانیای کوردنەفتەوە

دوای ئەوەی عەلی حەمە سالح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە ڕۆژی (٥) ئەم مانگە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بابەتێکی لەژێر ناونیشانی (لێکۆڵینەوەو بەدواداچون بۆ گەورەترین دۆسیەی قۆرخکاری و وەرگرتنی پارەو گرانکردنی بەنزین و نەوت و گازوایل لە پارێزگای ھەولێر) نووسی ، کە تیادا چەند تۆمەتێکی بێ بنەمای داوەتە پاڵ کۆمپانیاکەمان ، بۆ تێپەڕنەبوونی ئەم تۆمەتە بێ بنەمایانە و بەرچاوڕوونی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای هەولێر ، بە پێویستمان زانی ئەم ڕوونکردنەوەیە بڵاوبکەینەوە ، وێنایەکی دروست لەو ڕاستیانە بخەینەڕوو ، کە عەلی حەمە سالح بە چەواشە کراوی بۆخەڵکیان دەگوازێتەوە.

یەکەم:
عەلی حەمە سالح وەک حکایەتخوانێکی بەرئاگردان لە خۆیەوە چیرۆک دادەتاشێت و ژمارە لێدەدات ، لەبەر ئەوە بێ گەڕانەوە بۆ بەڵگە و نووسراوی فەرمی لە نووسینەکەیدا ئاماژەوەی بەوە کردووە دوو کۆمپانیا ، کە یەکێک لەو کۆمپانیایانە کۆمپانیای ئێمەیە ، یەک ملیۆن لیتر بەنزین بە نرخی (٦٤٠) دینار لە حکومەتی هەرێم وەردەگرێت ، عەلی هەر بەوەوە نەوەستاوە کە بێ بەڵگە ئاماژەی بۆ ئەم بڕە کردووە ، کە گوایە بەشێکی دەدرێت بە کۆمپانیای کورد نەفت ، بەڵکو چیرۆکی چەواشەکارییەکانی ئەم بابەتە زیاتر درێژ دەکاتەوە و دەڵێت : ئەو بڕە بەنزینەی دەدرێت بەم کۆمپانیایە ، لە (بۆرس) بە نرخی (٨٦٠) دینار بۆ هەر لیترێک دەفرۆشرێتەوە.

سەرلەبەری ئەوەی عەلی باسی کردووە ناڕاستە و ئێمە بە پێویستی دەزانین ئەو بەشەی پەیوەندی بە کۆمپانیاکەی ئێمەوە هەیە وەڵامی بدەینەوە ، ڕاستییەکان وەک خۆی بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان و بە تایبەت پارێزگای هەولێر بخینەڕوو ، کومپانیا کوردنەفت ڕۆژانە بە بڕی جیاواز بەنزین لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە وەردەگرێت ، واتە بەم شێوەیە نیە کە هەموو ڕۆژێک بڕێکی یەکسان بەنزینی لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە پێ بگات ، زۆترین بڕ کە کۆمپانیای کوردنەفت بە دەستی دەگات لە ڕۆژێکدا دەگاتە (١٠٨٠٠٠) سەد و هه شت هەزار لیتر بەنزین ، ئەگەر تێکڕای مانگێک وەربگرین ، بۆمان دەردەکەوێت لە ماوەی مانگێدا تەنیا (٣) ڕۆژ ئەو بڕە بەنزینە دەگاتە کۆمپانیای کوردنەفت ، باقی ڕۆژەکانی تر ئەو بڕە بەنزینەی دەگاتە دەستی کۆمپانیا زۆر لەو ڕێژەیە کەمترە و زۆربەی ڕۆژەکان لە (٣٦٠٠٠) سی و شەش هەزار لیتر بەنزین تێپەڕ ناکات ، ئەم بڕەش هێندە کەمە نەک هەر بەشی ئەوە ناکات کە وەک عەلی دەڵێت لە بازاڕی جوملە (بۆرس) بفرۆشرێتەوە ، بەڵکو بەشی بەنزینخانەکانی کومپانیای کورد نەفت ناکات ، شایەنی باسە ھەندێک ڕۆژ ھیچ بڕە بەنزینێک ناگاتە دەستی کۆمپانیاکەمان ، بەنزینخانەکانمان بێ بەنزین بوون تا ئەو کاتە بەنزین گەیشتۆتە دەستمان.

دووەم:

جگە لەو داتایانەی لەسەرەوە ئاماژەمان پێدان ، دەیان نووسراوی فەرمی و بەڵگەی ترمان لەبەردەستە ، لێرەوە ڕای دەگەیەنین دەرگان کراوەیە بۆ هەر کەس و لایەنێکی فەرمی و پەیوەندار ، کە ویستی هەبێت بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە بکات و ڕاستییەکان ببینێت.

هەروەها لێرەوە ڕای دەگەیەنێن کە ئامادەین لەبەردەم داگا ڕووبەڕووی عەلی حەمە سالح ببینەوە و تەواوی بەڵگەکان بخینەڕوو، ئەگەر توانی بە بەڵگە بیسەلمێنیت کۆمپانیاکەمان تەنیا یەک لیتر بەنزینی لە بۆرس فرۆشتۆتەوە ، ئەوا کۆمپانیاکەمان ئامادەیە کۆی داهاتی یەک مانگی بدات بە ڕێکخراوێکی خێرخوازی ،  بەڵام ئەگەر نەیتوانی بیسەلمێنێت ، ئەوا وەک پابەندیەک بە مۆراڵی پەرلەمانتاری پێویستە دەستلەکاربکێشێتەوە.
لە کۆتایدا دەڵێن: ئەو تۆمەتانەی عەلی حەمە سالح کەخستونیەتە پاڵ کۆمپانیاکەمان ، ئێمە وەک ناوزڕاندن و ئاوەژووکردنەوەی ڕاستییەکان دەیبینین و بە مافی خۆمان دەزانین لە دادگا سکاڵای لە دژ تۆمار بکەین.

کۆمپانیای کوردنەفت
١٤/١٢/٢٠١٠



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button