سێ هاوڵاتی بە تەقینەوەی بوتڵێکی غاز برینداربوون

لە ئەنجامی تەقینەوەی بوتڵێكی غازی ماڵان لە دهۆك سێ كەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك، بڵاویكردووەتەوە، دەرەنگانی شەوی رابردوو لە گەڕەكی (شاخكێ) لە ناوەندی شارەكە دەنگی تەقینەوەیەكی بەهێز بیستراوە.

ئەوەش روونكراوەتەوە، دوای گەیشتنی تیمەكانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەكە، دەركەوت بوتڵێكی غاز تەقیوەتەوەو لەئاكامدا سێ هاوڵاتی دانیشتووی ماڵەكە برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە كراون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button