لە ١١ مانگدا زیاتر لە ١٠٠ هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێم کراوە

ڕاوێژکارێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رایگەیاند، ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بۆ ھەرێمی کوردستان زیادی کردووە و دەڵێت،  لە 11 مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە سەد ھەزار ئۆتۆمبێل ھاوردەی ھەرێمی کوردستان کراون.

فەتحی محەمەد، ڕاوێژکار لە وەزارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند: ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل زیادی کردووە و تەنیا لە ماوەی 11 مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە سەد ھەزار ئۆتۆمبێل بە ھەموو جۆرەکانییەوە ھاوردەی ھەرێمی کوردستان کراون.

وتیشی:  ساڵی ڕابردوودا لە تەواوی ساڵەکەدا 90 ھەزار ئۆتۆمبێل ھاوردەی ھەرێمی کوردستان کرابوون، بەڵام بەپێی ئاماری وەزارەت، ئەمساڵ ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل زیادی کردووە.

فەتحی محەمەد، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بەپێی ئەو مەرج و ڕێنماییانەیە کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دەرکراون و جگە لە ڕێگەی فەرمی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە ھیچ ڕێگەیەکی دیکەی نافەرمی و قاچاغەوە ڕێگەپێدراو نییە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button