دوو مانگە عێراق بەرزترین ڕێژەی نەوت هەناردە دەکات

لڤین:
كۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند، بەرهەمهێنانی نەوتی عیراق لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا، بەرزترین ئاستی لە 18 مانگی رابردوودا تۆماركردووە و گەیشتۆتە 4 ملیۆن و 208 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.
كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق ناسراو بە سۆمۆ لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە: لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوودا، عێراق رۆژانە سێ ملیۆن و 273 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە كردووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە: هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان  دوو مانگە گۆڕانكاریی بەسەردا نەهاتووە و رۆژانە 408 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە كردووە.
كۆمپانیای سۆمۆ ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە مانگی رابردوودا تێكڕای بەكارهێنانی نەوت لە ناوخۆدا 518 هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێكدا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button