عێراق: تا ئێستا 3556 هاوڵاتی لە بیلاروسیاوە گەڕاونەتەوە

لڤین:

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند تائێستا 3556 هاوڵاتی عێراقی لەسنوری بیلاروسیاو پۆڵەندا گەڕاونەتەوە و 383 پاسپۆرتیش بۆ ئەو کەسانەی پاسپۆرتەکانیان لەدەستداوە دەرهێندراوەتەوە. 

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەراگەیاندنێکی ڕۆژنامەوانیدا بڵاویکردەوە “هەوڵەکانی وەزارەت بەردەوامە بۆ پشتگیریکردنی گەڕانەوەی خۆبەخشانە بۆ کۆچبەرانی عێراقی ئارەزوومەند”.

هەوڵەکانی باڵوێزخانەکانی عێراق لە مۆسکۆ و وارشۆی بە “زۆر دەگمەن وەسف کرد لە دابینکردنی پشتیوانی مرۆیی و تۆمارکردنی ئەو کەسانەی کە خوازیارن بگەڕێنەوە”.

سەحاف وتی وەزارەتی دەرەوە توانیویەتی 9 گەشتی ئاسمانی ڕێکبخات بۆ گەڕانەوەی عێراقییەکان لە مینسک، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێڵی ئاسمانی عێراق.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button