لە کەلار 43 شوێن غەرامەکراون و حەوت شوێنیش داخراون

لە ماوەی مانگێکدا لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی کەلار بە هۆی سەرپێچی و پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکان 50 شوێنکاریان سزاداوە.
راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای کەلار بڵاویکردەوە، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای کەلار شەو و ڕۆژ لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و جێبەجێکردنی رێنماییەکان سەردان و پشکنین لە سنووری قەزای کەلاری ناوەندی ئیداری گەرمیان.
ئەوەشی ڕاگەیاندووە “لە ماوەی مانگی 11 لیژنە هاوبەشەکان 295 سەردان و پشکنینیان ئەنجام داوەو تیایدا دوو هەزار و 965 شوێنکار پشکنینیان بۆ کراوە.”
ئەوەسی ئاشکرا کردووە 270 کیلۆ خۆراکی بەسەرچوو دەستی بە سەردا گیراوە و دوو تۆن و 740 کیلۆگرامیش لە لایەن خاوەن کارەکان خۆیان رادەستی لیژنە جیاوازەکانی قایمقامیەت کراوە “لەو ماوەیەدا بە هۆی سەرپێچی و پابەند نەبوون بە رێنماییەکان 43 شوێن غەرامەکراون و حەوت شوێنی دیکە داخراون”.