تورکیا کوژرانی سێ سەربازی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

لڤین:

وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی سێسەربازی بە فەرمی ڕاگەیاند، بەڵام هەپەگە دەڵێت گەریلاکانمان چونەتە سەر تەرمی هەشت سەربازی تورکیا.

وەزارەتی بەرگری تورکیا لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەهێرشێکدا بۆ سەر سەربازەکانیان سێ سەربازی وڵاتەکەیان  لەو ناوچانەی دەکەونە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی “چنگی بروسکە”ەوە کوژراون.

لەبارەی ئەو هێرشەوە ئێوارەی دوینێ هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە) باڵی سەربازی پەکەکە ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکیاندا بۆ سەر سەربازانی تورکیا لە یەک کاتدا و لە پێنج قۆڵەوە هێرشیان کردووە و گەریلاکانیان چونەتە سەر تەرمی هەشت سەرباز.

هەپەگە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو چالاکیەیاندا ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی دەستی بەسەرداگیرا وە و هێزەکانی ئەوان بێ زیان بوون.

دوای ئەوەش ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری تورکیادا دەڵێت، هێزەکانیان لەبەرام بەر ئەو سێسەربازەیاندا شەش گەریلایان کوشتووە، بەڵام هیچ زانیاریەکی دیکەی ئاشکرا نەکردووە.

هەپەگە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا وتبووی هێرشەکەیان بۆسەر سەربازانی تورک لە ناوچەی زاپ بووە و لە ماوەیەکی زۆر کورتدا توانیویانە زیانێکی زۆریان لێ بدەن.

لە ٢٣ی نیسانی ئەمساڵدا، سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی گەریلاکانی پەکەکە دەست پێکرد و تا ئێستا بەردەوامە، لە ماوەی ڕابردووش پەکەکە کشانەوەی سوپای تورکیای لە چەند ناوچەیەک ڕاگەیاند وئاماژەی بەوەشکرد کە تورکیا لەبەرامبەر گەریلاکاندا چەکی کیمیایی بەکار دەهێنێت.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button