لەبارەی شەڕەکەی زانکۆی تیشک لە هەولێر ڕونکردنەوە دەدرێت

لڤین:

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوبویەوە تێیدا چەند گەنجێک شەڕیان دەبێت، سەبارەت بەو ڕوداوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

دەقی ڕونکردنەوەکە:

روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دوای ئەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لەسۆشیال میدیاکان بلاوبوەوە کە لە بەردەم كۆلیژی (تیشک) دوو قوتابی دەبێتە دەماقاڵەیان، کە لە هەمان کۆلیژ قوتابین و لە ئەنجامدا دەبێتە شەڕیان له گه ل دوو قوتابى تريش لەسەر ئەوەی دوو رۆژ پێشتر بەئۆتۆمبێل یەکیان شکاندویەتەوە سەر ئەوی تر و لە ئەنجامی شەرەکە تەقە دەکرێت، وەک بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستبەجێ دەستمان بە لێکۆلینەوە کردوو وە خانه واده ى هەردوو لامان ئاگادار کردنەوە کە دەبێ بە زووترین کات خۆیان ڕادەستی پۆلیس بکەن، ئەگەرنا بە توندترین شێوە سزا دەدرێن،

بۆیە هەردوولا خۆیان ڕادەستی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کرد و دەستمان بەسەر دەمانچەیەکی جۆری (تارق)دا گرت و هیچ لایەکیشیان سکاڵایان نەبوو لە دژی یەکتر و پێکهاتن و بەڵێنیان دا کە بە هیچ جۆرێک كيشه وئاژاوه دروست نه كه ن وه پەنا بۆ چەک نەبەن و شەڕ نه كه ن ئەگەرنا لێپێچینەوەی توندی یاساییان بەرامبەر دەکرێت، بە هۆی ئەوەی ئەوانە قوتابین و پێویستە پەنا بۆ قەڵەم و کتێب ببەن، نەک چەک و توندوتیژی وشه ر بەلام لەبەر ئەوەی لە کێشەکە تەقە کراوە و مافی گشتی دەیگرێتەوە پەراوی لێکۆلینەوە رێکخراو لە کاتی ئێستاشدا هه ر چوار تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، ڕاگیراون بە پێ ی ماددەی ٤١٣ یاسای سزاکان و ٢١ چەک.وەلێرەوە دلنیایی دەدەینە ھاولاتیانی خۆشەویستی شاری ھەولێر کە پۆلیس شەو و رۆژ لە ئەرکدایەبۆ پاراستنی ئەمنیەتى شارى هه ولير وسه رو مالى هاولاتيان وە ھیچ کەسێک لە یاسا بەرزتر نیە ،وە پۆلیس ھەردەم لەخزمەت ھاولاتیانی خۆشەویست دایە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button