لجین حەزلوول سکاڵا لە سەر سێ ئەفسەری پێشووی ئەمریکی تۆمار دەکات

 لڤین:

رۆژنامەی گاردیان بڵاویکردەوە کە چالاکوانی ناوداری سعودی لجین حەزلوول سکاڵای لەسەر سێ ئەفسەری هەواڵگری و سەربازی پێشووی ئەمریکا تۆمارکردووە کە تۆمەتباری کردوون بە یارمەتیدان لە هاککردنی مۆبایلەکەی.

حەزلوول بانگەشەی ئەوە دەکات ئەو سێ ئەفسەرە یارمەتی هاککردنیان مۆبایلە زیرەکەکەیانداوە، کە لەلایەن بەرپرسانی ئاسایشی ئیماراتەوە دزەیان کردووەتە ناوی پارێزەرانی ئەو سێ ئەفسەرە وەڵامی داواکارییەکانی ڕۆژنامە بەریتانییەکەیان نەداوەتەوە بۆ لێدوان.

حەزلوول دەرچوی زانکۆی کۆلۆمبیە لە بەریتانیا، لە ڕۆژی پێنجشەممە لە جیاتی تۆمار کرا، لە دادگای فیدڕاڵی لە ئۆریگۆن لە لایەن دامەزراوەی فرێنتەر کە دامەزراوەیەکی سنوردانانی ئەلکترۆنی ئەمریکیە.

بەپێی داواکە، کۆمپانیای ئاسایشی سایبەرسکوریتی لە ئیمارات دارک ماتەر، کە سێ ئەفسەرەکە کاریان تێدا کردووە، ئامێرێکی ئەپڵیان بەکار هێناوە تا لە ڕێیەوە تەلەفۆنەکەی هاک بکەن.

حەزلوول پێش ئەوەی لە مانگی شوبات ئازاد بکرێت نزیکەی سێ ساڵ لە زینداندا لە سعودیە بەسەربرد و لە ئێستادا قەدەغەیە سعودیە بەجێبهێڵێت، سعودیە ڕەتیدەکاتەوە کە ئەو چالاکوانە 32 ساڵە ئەشکەنجە درابێت و دەڵێت دادگایییەکی دادپەروەرانە کراوە.

لێکۆڵینەوەیەکی 2019ی ڕۆیتەرز کە لەلایەن دادگاوە ئاماژەی پێکراوە دەریخست کە حەزلوول ئامانجێکی ساڵی 2017 بوو بۆ تیمێکی ئەمریکی کە بە ناوی ئیماراتەوە چاودێری ڕکابەرەکانیان دەکرد لە ژێر بەرنامەیەکدا بە ناوی Project Raven کە بە هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی پۆلێن دەکرا.

لجین حەزلوولی لە18ی ئایاری ساڵی 2018 لەگەڵ 12 چالاکوانی دیکەی بەرگریکار لە مافەکانی ژناندا دەستگیرکرا.

دادگاییکردنەکەی لە ئازاری 2019 دەستی پێکرد و لە 28ی کانوونی یەکەمی 2020 دادگای تاوان لە ڕیاز سزای 5 ساڵ و هەشت مانگ زیندانی بەسەردا سەپاند، بەڵام دواتر بە هۆی گوشاری رێکخراوە جیهانیەکانەوە لە دوای دوو ساڵ و 10مانگ لە زیندانی کردنی لە مانگی شوباتی2021 ئازادکرا.

لە ساڵی 2017دا ئەو ژنە بە یەکێک لە 100ژنە کاریگەرەکەی جیهان هەڵبژێردرا لەلایەن کەناڵی بی بی سیەوە و ساڵی 2020یش خەڵاتێکی نێودەوڵەتی بۆ مافی مرۆڤ پێبەخشرا.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button