شنیار ئەنوەر و سەرکەوت شەمسەدین سکاڵا لە مەسرور بارزانی تۆمار دەکەن

لڤین:

شنیار ئەنوەر و سەرکەوت شەمسەدین سکاڵا لە مەسرور بارزانی تۆمار دەکەن و دەڵێن تۆمەتی ئەخلاقی دراوەتە پاڵ شنیار ئەنوەر و داوا دەکەن کۆمەڵی مەدەنی و بواری ژنان و ئازادی رادەربرین هەڵوێستی توندیان هەبێت.

هەریەکە لە شنیار ئەنوەر و سەرکەوت شەمسەدین رونکردنەوەیەک سەبارەت بەڕاگەیەندراوی نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەریم بڵآو دەکەنوە و تیادا دەڵێن: نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە بەیاننامەیەکی پر لە هەڵچون و تۆمەتی بێ بنەما دژی ئێمە و بە ئامانجگرتنی ژیانی تایبەتیمان بڵاوکردۆتەوە گوایە (شنیار ) پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ نوسەری راپۆرتەکە هەیە.

ئێوارەی ئەمڕۆ نوسینگەی مەسرور بارزانی ڕوونکردنەوەی لە سەر ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی بڵاو کردەوە کە ئاشکرای کردبوو سەرۆکی حکومەت باڵەخانەیەکی لە میامی ئەمریکا کڕیوە بە زیاتر لە ١٨ لیۆن دۆلار و تیدا وتبووی “ونوسەری ڕاپۆرتەكە، پەیوەندی لە گەڵ خێزانی پەرلەمانتارێكی كوردی پێشووی عێراقەوە هەیە كە هاووڵاتی ئەمەریكییە و بە هەڵوێستەكانی دژ بە خەڵكی كوردستان ناسراوە و بە هۆی كردەوە و هەڵوێستی خۆفرۆشانەی، لە لایەن خەڵكی نیشتمانپەروەری كوردستانەوە، سزا درا و لە دوا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگی پێ نەدرا و ڕیسوا كرا.”

شنیار و سەرکەوت شمسەدین دەڵێن: تۆمەتبارمان ئەکات بەوەی لە پشت بڵاوبونەوەی فەزیهەتی کرینی موڵکی ١٨ ملیۆن دۆلاری لە میامی لە ویلایەتی فلۆریدا کە ئێمە شانازی بەوەدەکەین کەلەچەند ساڵی ڕابردودا بەردەوام هەماهەنگی بەردەوامان هەبووە لەگەل ناوەندە جیهانیەکان بۆ هەڵماهینی فەزاحەت و گەندەڵیەکانیان وە ڕای گشتیشمان لێ ئاگادارکردۆیەوە وە بەردەوامیش دەبین.

لە ڕوونکردنەوەکەدا باس لەوە دەکەن کە چاوەروان بوون، سەرۆکی حکومەت ئازایانە دانیپێدابنێت و ئامادەبێت بۆ لێپرسینەوەی یاسایی وەک خۆی بەردەوام باس لا سەروەری یاسا دەکات.

ئەوان باس لەوە دەکەن “بەتەواوی راستی و دروستی بەلگەکانی زاک کۆپلین ی سەلماند، کە بەڵگەکان لە ماڵپەری فەرمی حکومەتی ئەمریکی و ویلایەتی فلۆریۆدا وەرگیراوە و هەر کەس بەلگەی وا ساختە بکات لە لایەن (ئێف بی ئای) یەوە دەستبەجێ دەستگیر دەکرێت”.

ئەوان باس لەوە دەکەن “سەرۆکی حکومەت بۆ بەلارێدا بردنی رای گشتی تۆمەتی ئەخلاقی دەخاتە پاڵ ئێمە (شنیار ئەنوەر)، کە ئەوە بۆخۆی تاوانە و تیرۆری کاراکتەرە و هیچی لە تیرۆری جەستەیی کەمتر نیە، بەتایبەت لە کۆمەلەی کوردستان ئەم جۆرە تۆمەتانە ژیانی کەسەکان دەخاتە مەترسی یەوە”.

سەرەرای ئیدانەکردنی ئەو بەیاننامەیە کە بە  شەرمهێنەر ناویان هێناوە  داوا لە رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و رێکخراوەکانی بواری ژنان و ئازادی رادەربرین دەکەن هەڵوێستی توندیان هەبێت و فشاری جدی بکەن.

ئەوان داوا دەکەن کە “سەرۆکی حکومەت بە فەرمی داوای لێبوردن بکات و ئامادەییش دەرببرێت بۆ لێکۆلىنەوەکانی دەستەی نەزاهە و دەر ئەنجامەکشی قبول بکات، کە کەمتر نییە لە دەستلەکار کێشانەوە”.

بئاشکراشی دەکەن “لەگەل پارێزەراکانمان لە گفتوگۆداین بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی دژی سەرۆکی حکومەت، بەدڵنیای دەبێت باجی ئەم هەنگاوانەی بدات”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button