وردەکاری ڕووداوی تەقەکردنەکی ئەمشەوی دەربەندیخان ئاشکرا دەکرێت

لڤین:
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌ڕوداوێكی ته‌قه‌كردندا، له‌ناو بازاڕی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان، كه‌سێك برینداركراوه و راسته‌وخۆش، هێزه ئه‌منیه‌كان ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌یان ده‌ستگیركردوه.
عه‌قید ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان رایگه‌یاندووە، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، كه‌سێك به‌چه‌كێكی جۆری ده‌مانچه‌وه چوه‌ته سه‌ر دوكانی هاوڵاتیه‌ك، پاش ئه‌وه‌ی ناكۆكی و گرژی له‌نێوانیان رویداوه، ته‌قه‌ی له‌دوكانداره‌كه كردوه و برینداریكردوه، پاشانیش به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوه.
وتیشی، “پاش لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونی هێزه ئه‌منیه‌كان، توانراوه ته‌قه‌كه‌ره‌كه ده‌ستگیربكرێت و دەستیش بەسەر چەكەكەیدا گیراوە، له‌ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دۆخی ته‌ندروستی برینداره‌كه جێگیره و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆئه‌و روداوه كراوه‌ته‌وه، تا ئێستاش به‌هۆی به‌رده‌وامی لێكۆڵینه‌وه‌كانه‌وه، هۆكاری سه‌ره‌كی روداوی ته‌قه‌كردنه‌كه نه‌زانراوه.